مەریوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
906

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندنی و کاول کردنی ژینگە و دارستانەکانی کوردستان، سەرەرای هاتنی وەرزی پائیز بارینی باران لە چەند ناوچەی کوردستان هێشتا هەر درێژەی هەیە، ڕۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی نیشتمان دەکاتە خۆڵەمێش.

ڕۆژی یەک شەممە ١١ی رەزبەری ٢٧١٦ کوردی بۆ چەندمین جار ئاگری دژمنانی ژینگەیی کوردستان دارستانەکانی ناوچەی نیاوایی سە بە شاری مەریوانی گرتەوە.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند، خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەیاند، بە وتەیی شایەت حاڵان لەم ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە ١٠هێکتار لە دارستانەکانی نیاوا بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەو ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیایی شاری مەریوان کۆنتڕڵ کرا.photo_2016-10-03_10-58-37 photo_2016-10-03_10-58-51 photo_2016-10-03_10-58-58 photo_2016-10-03_10-59-03