بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ژینگەوان، له درێژەی کار و چالاکییە ژینگەپارێزییەکاندا، ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردان له چالاکییەکی کەم وێنه له لایەن ٢ گرووپی ژینگەپارێز واته گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات له شاری بۆکان و ژینگەپارێزانی زایەڵه له شاری مەهاباد ، له نزیک گوندی عیساکەند بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە به بڵاو کردنەوەی تۆو به مەبەستی پەرەپێدانی خەزێنەی تۆو بەڕێوە چووە.
ڕاپۆرتەکە باس لەوەدەکات کە له پاش چالاکی تۆو بڵاو کردنەوە ٢ گرووپ چەندین کتێبیان بۆ بیرەوەری ئەم چالاکییه و بە مەبەستی بەهێزتر کردنی ئاستی زانیاری و چڕتر کردنەوی پەیوەندیەکان پێشکەش بە یەکتر کرد.
ئەم چالاکییه به مەبەستی لێکتر نزیک بوونەوەی ئەنجومەنه ژینگەپارێزییەکانی هەموو شارەکان له یەکتر و بەڕێوە چوونی کاری هاوبەش له لایەن سەرجەم ئەنجومەنەکان بەڕێوە چوو و که دەیسەلمێنێ کاری ژینگەپارێزی هەموو سنوورەکان تێک دەشکێنێ .
شایانی باسه ئەم چالاکییه له ژێر دروشمی “چێرگ، هێمای ژینگەی کوردستانه ؛ بیپارێزین ” بەڕێوە چوو.