بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە

0
1584

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە خەڵکی نیشتمان دۆستی گۆندی نێیەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە هەڵمەتێکی خۆرسکی بەروو چاندنیان لە شاخەکانی ئەو ناوچە بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی کۆمەڵیک لە خەڵکی نیشتمان دۆستی گۆندی نێیەر هەڵمەتێکی بەرینی بەروو چاندنیان لە شاخەکانی دەروبەری ئەو گۆندە بەرێوە برد.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەم هەڵمەتە لە درێژەی چالاکی حەوتووی رابردوودا بە رێوە چوو کە لەلایەن لاوانی گۆندی نێیەرەوە هەڵمەتێکی کۆ کردنەوە بەروویان بەمەبەستی چاندن لە شاخەکانی ئەو ناوچە.

هەر لەو پیوەندیەدا لە گۆندی تەنگیسەر کە ئەویش هەر لە نزیک گۆندی نێیەرە بە بشداری گرووپی ژینگەوانان و خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو گۆندە هەڵمەتێکی هاوشێوە لە شاخەکانی نزیک ئەو گۆندە بەرێوە چووە.

لە ماوەی٦ مانگی رابردوودا کە بە شێوەیەکی گۆماناوی لەلایەن دژبەرانی سرووشتی کوردستانەوە لە دارستان لێرەوارەکانی نیشتمان بەردەدرا، کە لەو راستادا بە هەزاران هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە کەمتەر خەمی ناوەندەکانی حکومەتدا لە ئاگردا بە یەکجاری سووتا.

قەیرانی ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان پشت گۆێ خستنی مەسەلە پیوەندییدارەکان بە ژینگەی وەڵاتەوە لەلایەن بەرپرسانەوە وای کردووە کە خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە سەر خەرج و تێچووی خۆیان ڕۆژانە بەشێوەی خۆبخش لە شاخەکانی کوردستان دار بەروو هەروەها چەندین داری جۆرواجۆر دەچێنن.

photo_2016-11-11_13-01-18

photo_2016-11-11_13-01-35

photo_2016-11-11_13-01-45

photo_2016-11-11_13-01-50

photo_2016-11-11_13-02-01

photo_2016-11-11_13-02-11

photo_2016-11-11_13-02-22

photo_2016-11-11_13-02-46

photo_2016-11-11_13-08-38