دارستانەکانی مەریوان بۆ چەندمین جار کەوتنەوە بەر تەوژمی ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان

0
540

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگری رەقۆ کینەی دژمنانی ژینگەی کوردستان لە دوو شوێنی جیاواز دارستانەکانی مەریوانیان کردە ئامانج و بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتا.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ۲۷۱٦کوردی لە ئاوایی نەچێ،کیکن،مێرگەدرێژ ناسراو بە ناوچەی میران بەگی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن دژمنانی ژینگەی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا،کۆمەڵێکی بەرچاو خەساری ژینگەی بە سرووشتی ناوچەکە گەیاند.

یەکێ لە شایەت حاڵانی ئەو ناوچە بە ژینگەوانی راگەیاند کە لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین ساعت درێژەی کێشا زیاتر لە ٥۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتا و زەرەروو زیانێکی بەر چاو بە سرووشت و گیان لە بەرانی ئەو شۆێنە گەشت.

هەر لە شاری مەریوان لە ناوچەی بەر قەڵا ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا و رووبەرێکی یەکجار زۆر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی سووشتی جوانی کوردستان سووتا.

لەم ئاگرکوننەوەدا کە زیاتر لە ٤کاتژمێر درێژەی کێشا چەندین هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەکە سووتا خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت.
شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ژینگەپارێزی ناوچەکە کۆمیتەی ئاگرکۆژێنەوەی ئەنجۆمەنی چیا کۆژایەوە.

 keshti