هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەریوان هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکانی سیاسی دەکەن

0
179

خێزانی چالاکێکی سیاسی شاری مەریوان،چەندین جار لەلەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگێشت کرواە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ڕۆژی کورد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، چەند جار خێزانی چالاکی سیاسی”عەدنان قادری” ـیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارە کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “شادیە فەتحی خێزانی عەدنان قادری لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، هەموو ڕۆژێک بەردەوام بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان کراوەو  لێپرسینەوەی تووندی لێکراوە.

بەکرێگیراوانی ڕژیم، هەرەشە لە شادیە فەتحی دەکەن کە لە ئەگەری نەگەڕانەوەی هاوسەرەکەی بۆ ئەو شارە و خۆبەدەستەوەنەدانی،ماڵەکەی وێران دەکەن.

عەنان قادری ،ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی “وەژین”  لە شاری مەریوان بووە و ماوەیەکە لەژێر گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕژیم و بەناچاری ناخۆی وڵاتی بەجێهێشتووە.

هەر لە شاری مەریوان بە بەردەوامی هەڕەشە لە بنەمڵە و کەسوکاری چەند چالاکێکی تری سیاسی کراوە کە بە هۆی هەستیاربوونی پرسەکە، ناوەندی ڕۆژ خۆی لە بڵاو کردنەوەی ناوەکانیان دەپارێزێ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەروەها لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم و جاش و بەکرێگیراوەکان، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی چەند چالاکێکی سیاسی کردووە و گوتوویانە لەئەگەری وازنەهێنانی کوڕ و کچەکانیان لە چالاکیی سیاسی لە دەرەوەی وڵات ئەوا ڕووبەڕووی سزای سەخت دەبنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت