Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ گاردی سەرۆک کۆماریی تورکیە هەڵوەشایەوە

گاردی سەرۆک کۆماریی تورکیە هەڵوەشایەوە

0
1114

ئەمڕۆ لە شاری ئانکارای تورکیە لە ژێر درووشمی (خەڵک لە دێموکراسی خاوەن دەرکەوت)، شیرینی و ساردی درا بە خەڵک و لە هەمان کاتێشدا دەستبەسەرکردنی گومان لێکراوەکان و وەدەرنانی فەرمانبەران لە تورکیە بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بینالی ئیلدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی تەلەفزیۆنیی ئا هەبەر گوتی: “لە ئێستادا هیچ پێویستییەکمان بە گاردی سەۆک کۆماری نیە و هەڵیدەوەشێنینەوە”.

ئیلیدریم هەروەها ڕایگەیاند کە ١٣ هەزار کەسی جێگای گومان لەو ماوەیەدا دەست بەسەر کراون، ئەو کەسانە گومانی بەشداری لە کودەتایان لەسەرە، ئیلدریم هەروەه اگوتیشی: “لە ناو ئەو کەسانەدا هالیس هانچی، کەسی دەستی ڕاستی گولەن ـیش هەیە کە ڕۆژی ٢ی گەلاوێژ لە ترابوزوان دەستبەسەر کراوە و تاوانی ڕاگواستنی پارە بۆ گولەن و بزووتنەوەکەی لەسەرە”.

لە هەمان کاتدا کاناڵی سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا ٣٠٠ کەس لە ئەفسەرانی تورکیە دەستبەسەر کراون و ٢٥٠ کەس لەو کەسانە لە ئێستادا لەژێر لێپرسینەوەدان.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیێندرا کە محەممە سەعید گولەن، برازای گەلەن ـیش لەناو دەستبەسەرکراوەکان دایە.

ڕۆژی شەممەش هەزاران کەس لە کوردەکان لەسەر بانگهێشتی هەدەپە لە شاری ئیستانبووڵ بە دژی کودەتاچیەکان و هەروەها کردەوە تووندئاژۆکانی ئەردۆغان، ڕێپیوانیان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەریوان هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکانی سیاسی دەکەن
بابەتی دواتر.ئیتلاعاتی سپای کرماشان: سێ بکەری هێرشەکەی داڵاهۆ دەستبەسەر کراون پاك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان