تایبەت بە رۆژی کورد
بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.
لە بەشی حەڤدەیەمی ئەو تەوەرە دا ئەفشار ئەقدەسی، چالاکی سیاسی بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:
“له ناو سیستەمی سیاسی تووتالیتێر و دیکتاتۆری دا له لایەن رۆڵه‌کانی کورده‌وه و نه‌چوونیان بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و خۆکاندید نه‌کردن بۆ هه‌ر پۆستێک…باشترین ڕیگاو دروست ترین هه‌ڵوێست و ئه‌رکێکی پێویسته.
ئه‌گه‌رچی سیسته‌می ئه‌و وڵات و رێژیمه به جۆرێکه که هه‌رگیز هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و بێ غه‌ل و خه‌شی تێدا به‌ڕێوه‌ناچێ و هه‌ڵبژاردن و بردنی خه‌ڵک بۆ سه‌رسندووقه‌کان ته‌نیا به‌ڕێوه‌بردن و نمایش‌کردنی شانۆیه بۆ فریودانی ڕای گشتی و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
پاڵیوراوانیش ده‌بێ له فیلتێری ئاخونده‌کان ده‌ربچن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ئێران و رێژیمه‌که‌ی بۆ کورد گه‌ر نمونه‌ی دیموکراسی ترین وڵات و ده‌وڵه‌تی دونیاش بێ؛ رێژیم و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستانه، بۆیه ڕه‌دکردنه‌وه‌ی حاکمیه‌تی رێژیم داگیرکه‌ری ئێران به‌هه‌ر رێ و شوێنێک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه.
ده‌نگ نه‌دان و مانه‌وه له ماڵ و به‌شداریی نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ڕه‌دکردنه‌وه‌ی حاکمیه‌تی رێژیمی داگیرکه‌ری ئێرانه و پێچه‌وانه‌که‌ی قه‌بوڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و رازیبوون و ڕهزامهندێتیه به زوڵم و سته‌م و ئیستبداد و بێ مافی.
ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات و جێگۆڕکێ و بردنه‌وه‌ی ئه‌م باڵ و ئه‌وباڵی دوژمن هیچ شتێک له نه‌هامه‌تی و چاره‌نوسی کوردان ناگۆڕێ. ئه‌و کوردانه‌ش که به‌و هیوایه‌ن له ڕێگای گه‌یشتنیان به کورسی پارلمان و پۆستی حکومه‌تی بچوکترین خزمه‌تی شار و ناوچه و نیشتمان و هاوشارییانیان بکه‌ن، به‌هه‌ڵه‌داچوون.
تاکه هه‌ڵبژاردنیك کە ده‌توانێ چاره‌نوسی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌ره‌و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بەرێ و پێویسته رۆڵەکانی کورد بۆی په‌رۆش بن و به گرنگیه‌وه تێدا به‌شدارن بن، راپرسی و به‌ڕێوه‌چوونی رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه.
خه‌ڵک و هێزهسیاسییهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته راپرسی و رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پرۆژه‌ی سیاسی و ئامانج و داخوازه‌کانیان بێت.