دەیان ڕۆژنامەوان پێشێلکاریی مافی ڕۆژنامەوانان لە ئێرانیان مەحکووم کرد

0
546

۷۶ ڕۆژنامەوان لە نامەیەک دا کە دۆینێ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان بڵاو بۆتەوە ڕایانگەیاندووە کە مانگرتن لە خواردنی کەبوودوەند و ئێحسان مازەندەرانی لەو ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ گوێ پێنەدانی دەزگای دادوەری و دەوڵەت، ڕووبەڕوو بووە.

ئەو  ڕۆژنامەوانانە وێڕای دەربڕینی دڵەڕاوکێی زۆری خۆیان لە ئازاردانی ڕۆژنامەوانان لە ئێران و لە ناویاندا پاشکەوتەی زۆر دژواری مانگرتن لە خواردنی محەممەد سدیق کەبوودوەند و ئێحسان مازندەرانی، داوای ئازادکرانی دەست بەجێی هاوکارانی ڕۆژنامەوانی خۆیان کردووە و پێشێل کردنی یاسایی مافی ئەو ڕۆژنامەوانانە لە لایەن هەر بنکەییەکی یاسایی و ڕێکخراوەوە، مەحکووم کرد.

واژۆکەرانی ئەو نامەیە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە دەرەنجامی ئەو مانگرتنە درێژخایەنەی ئەو دوو ڕۆژنامەوانە دەست بەسەر کرداوە و هەروەها بەردەوام بوونی دەست بەسەر کران و ئازاردانی ڕۆژنامەوانان، داوایان کردووە هاوکارە دەست بەسەرەکانیان بە زوویی ئازاد بکرێن و کۆتایی بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ڕۆژنامەوانان لە ئێران بهێندرێت.

شایانی ئاماژەیە کە وێڕای ئەوەی کە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێراندا و ئازار و دەست بەسەر کردنی چالاکان بە گشتی بەردەوامە و باسێکی ئاشکرایە، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی، دادستانی تاران لە لێدوانێکدا گووتبووی: “ئێمە زۆرترین ئاسایشمان بۆ ڕۆژنامەوانان لە ناوخۆ دابین کردووە” و سزای ئەو هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ئێران دەست بەسەرن پەیوەندی بە ئاسایش و ئەمنیەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ـەوە هەیە.

شایانی ئاماژەیە کە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ماوەی ٣٤ ڕۆژ مانی گرتبوو و دەگوترێ ئێستا بۆ مەرەخەستییەکی کورتی چوار ڕۆژە بۆ دەرمان، گەڕاوەتەوە ماڵ بەڵام تا ئێستاش هیچ کەس و بنکە و ڕێکخراوێک نەیتوانیوە ناوبراو ببینێ و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدات

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت