ڕەبەت: بۆڕی گاز تەقیەوە

0
135

بەپێی زانیاری گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەممە، لە شاری ڕەبەت بۆڕی گاز تەقیەوە.

ئەو تەقینەوە کات ژمێر ١٥ بە کاتی تاران لە تەنیشت تالاری کەسرا هەڵکەوتوو لە یەک  کیلۆمیتری شاری ڕەبەت تەقیوەتەوە.

لە ئێستادا بە هۆی تەقینەوەی بۆڕی گاز، شاری ڕەبەت بێ گازە و بەو هۆیەشەوە و بە هۆی ساردی و تووشی هەواو و نەبوونی سووتەمەنی، خەڵکی شاری ڕەبەت تووشی کێشە بوون.

شایانی باسە کە ئەو تەقینەوە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە شاری ڕەبەت بەڕێوە چوو و بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەژمارێکی زۆر کەم لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداریان کردووە.

تا ئێستاش هۆکاری ئەو تەقینەوە و خەسارەکانی ناڕوون و نادیارە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌