بێ ڕێزیی سیستماتیک بە دژی کوردانی لەک، ناڕەزایەتیی بەرینی لێکەوتەوە

0
207

 سووکایەتی و بێ ڕێزیکردنی سیستماتیک بە نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەت کوردەکان لە ئێران بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کوردانی لەک لە باژێڕەکانی نورئاوا و دولفانی لوڕستان بە دژی بێ ڕێزی کردن بە کوردانی لەک ڕێپێوانێکی بەرینی جەماوەییان وەڕێخستووە.

شایەتحاڵێک بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە خەڵک لە شارەکانی کرماشان و هەرسین و کەنگاوەریش پەیوەست بەو ناڕەزایەتی دەربڕینە بوون.

خەڵکی ناڕازی بە جلی کوردییەوە و بەدانەوەی درووشمی وەک “من لەکم” ڕژانە ناو شەقام و خوازیاری کۆتایی هێنان بە بێ ڕێزی کردن بە لەکەکان بوون.

ئەو ناڕەزایەتییەی کوردانی لەک لە ھەمبەر بێ رێزیی “گۆرانی بێژێکی سەر بە ڕژیم” بە نازناوی “خان”ـە کە لە گۆرانیەکی خۆی دا بێ ڕێزییەکی زۆری بە کوردانی لەک کردووە، ئەنجام دراوە.

ئەو گۆرانیە بە زمانی فارسیە و تێیدا خۆی بە “خان سوڵتانی جەنگەڵ” ناو دەبا کە هاتووە لە هەندێ ئاژەڵ و مشەخۆر “ئەنگەل” دەدوێ و دەڵێ وەرە با دەردی دڵت بۆ بکەم لە بارەی ئەو کەسانەوە کە زمانیان لەکی یە و زمانی مرۆڤەکانن نازانن، و دواتر دەڵێ سەر ڕەحمەت لە کەر لە چاو خەڵکی نوورئاباد و ئەلشتەر و دواتر بە زمان نەزانن و ناتێگەیشتوو و نەخوێندەوار ناویان دەبا و دەڵێ چون لەک ـن مرۆڤ نین و ئاقڵیان لە ئاستی قەوزەیەکە.

لە درێژەی ئەو گۆرانیە پڕ لە بێ ڕێزیە بە کوردانی لەک، ئەو بەشە لە کوردەکان بە دز دەناسێنێ کە هیچ کات لە پۆمپی بەنزین پارە نادەن و ڕادەکەن و دەشڵێ تا ماوەیەک بەر لە ئێستا هەر لە پشت کێوەکان بوون و باژێڕیان نەدیتبوو و هەر لەگەڵ کەر و مەڕوماڵات دەژیان و دەڵێ ساڵێ جارێکیش خۆیان ناشۆن و ناچنە حەمام و هێزیان بەقەرا کەرێکە و دەڵێ تەنانەت نازانن خەتەر (مەترسی) بە کام (ت) دەنووسن.

لەک بە جەماوەرێک لە کوردەکان دەگوترێ کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە پارێزگاکانی کرماشان، لوڕستان، ئیلام و ھەمەدان و قەزوێن دەژین. زمانی زگماکیی لەکەکان زاراوەی لەکیە کە بەشێک لە زمانی کوردی دێت بە ئەژمار. زۆربەی لەکەکن سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن و بەشێکیشیان سەر بە ئایینییارسانن.

زاراوەی لەکی بە فەرمی وەک زاراوەیەکی زمانی کوردی تۆمار کراوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت