ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٢٨ ژووئیه، به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان- ژنێڤ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ دوایین قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی داعش له قامیشلۆ له كوردستانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها بۆ پرۆتۆستۆكردنی ئه‌و جینایه‌ته له شاری ژنێڤ به ڕێوه‌چوو.
لەو کۆبوونەوە هاوسۆزییەدا، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان-ژنێڤ داوای له كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه لە هەمبەر ئەو جینایه‌ته بێده‌نگ نه‌بن.
تەیموور ئەلیاسی هەروەها ڕایگە‌یاند كه تەناهیی ڕۆژئاوا و ئوروپا په‌یوه‌ندی به كوردستانه‌وه هه‌یه چوونكه كورده‌كان ته‌نیا هێزی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی دژی ڕدایكالیزم و جیهادی ئیسلامین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها فه‌رانسوا لۆفۆرت جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی ژنێڤ له لێدوانێکدا هاوده‌ردیی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی و پشتیوانیی خۆی بۆ گه‌لی كورد دووپات كرده‌وه.
کۆبوونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی گوتنەوەی درووشم و خوێندنەوەی چەند سروودی نیشتمانی كورد كۆتایی پێهات.