تەبیات (تایبەتمەندی) دەوڵەت –بەشی دووهەم

0
111

ئاین ڕاند 

وەرگێر لە سوئێدییەوە؛ حامید مائیلی

ئینسانەکان ناتوان وەک ئاژەڵان ژیانێکی کاتی و هەنووکەییان ببێ ئەوان دەبێ بۆ وەدیهێنانی مەبەستەکانیان خاوەن بەرنامەیەکی داڕێژراو بن و دە ماوەیەکی دیاریکراویشدا دەستەبەرکرابن .ئەو دەبێ ڕەوتی ژیان هەڵسەنگێنێ و پلانێکی تەرخانکراو و دوورئەنگیوی(ستڕاتژی) بۆ ژیان ببی.بە مێشک و عەقڵ ئینسان بەرنامەیەکی باشتر بۆ درێژ خایەن دادەڕێژێ . ،هەر چەندە شارستانییەت ئاڵۆزتر و مەزنتر بێ بۆ کاردانەوە پێویست بە ماوەیەکی زیاتر و دە ئاکامدا بە گرێبەستێکی درێژخایەنتر دە نێوان ئینسانەکاندا هەیە و پاراستنی فەوری وەک گاڕانتی بۆ ئەوتۆ گرێبەستێک پێویستە .

تەنانەت دە کۆمەڵگای سەرەتاییشدا کە بازرگانی شتگۆڕکێ باوبووە ،نالوێ کەسێک سەوتەیەک پەتاتە بە قەرتاڵەیەک هێلکە بکڕێ بەڵام پاش وەیکە هێلکەکانی وەردەگرێ پەتاتەکان نەداتە خاوەن هێلکەکان .هەر بە فکرداهاتنی ئەوەیکە دەکۆمەڵگایەکی سەنعەتیدا کە بە میلیارد دۆڵار کەلوپەل ئەویش بە هۆی مەتمانە بە مشترییەکان کە خەریکی گێڕانی معاملاتی میلیون دٶلارین  دەو نێوەدا دە هاتوو چۆدان دەبێ جێگای سرنج و گرینگایەتییەکی تایبەتی هەبێ.

یەکلایەنە پێشیلکردنی ئەو گرێبەستانە بە مانای تووند تیژی ناڕاستەوخۆی فیزیکییە :ئەوەش پێکهاتووە لە ئینسانێک کە شتەکانی بایخمەند جا کەلوپەلن یان خزمەتگوزارین وەردەگرێ ،پاشان لە دانی پووڵی ئەوانە خۆ دەپارێزێ واتە بە کەڵەگایەتی دەستیان بە سەر دادەگرێ (تەنیا بە شێوە فیزیکی ) نە لە ڕێگای بە تەوافوق گەییشتن دەگەل خاوەنی شتەکان . دەستبڕین یش هەر بە مانای کەلک وەرگرتنی ناڕاستەوخۆ لە تووند وتیژییە کەبە مانای دەست بە سەر داگرتنی پووڵی کەلوپەلێکە کە بە بێ هیچ تەوافوقیک دەگەڵ خاوەن شتەکە بووبێ یان لە ڕێگای خۆخافڵاندن لە دانی پووڵەکە یان لە ژێر بەڵێنی درۆ و بێ بنەما .باج وەرگرتن یش شێوەیەکی دیکەی ناڕاستەوخۆی تووند وتیژییە ئەوەش بە مانای ڕاگرتنی شتی بە بایخە ،نە لە ڕێگای گۆڕینەوە بەڵکوو لە ڕێگای هەڕەشە و تۆقاند و سەدەمە لێدان .هێندێک لەو کردەوانە جینایەتی ئاشکران ، هێندیكش وەک یەکلایەنە پێشێلکردنی گرێبەستەکان  تاوانێکی نابەرپرسانەیە و ناتوانی جینایەت بێ ،بەڵام دەتوانێ بە هۆی نابەرپرسیارەتی و بێ ئەخلاقی بێ. ئەوانی دیکەش وەک پرسیارگەلێکی بەرچاوتەنگی و یان کێشەیەکی نێوان لایەنەکان کە لە بێعەداڵەتی دەر حەق بە یەکتر دەدوێ بن .بەڵام بە بێ لەبەرچاو گرتنی چلۆنایەتی ڕووداوەکان دەبێ بە شێوەیکی ڕاشکاوانە و بە پێی یاسای دابینکراوی بێلایەنانە لەلایەن دادگایەکی خاوەن سەلاحییەت کە بەڕێوەبەرایەتی یاساکانیان وەستۆیە وەک قازی ” لێژنەی داوەرەکان ” ە وە چارە سەر بکرێن .

ئەوەش بزانن پرەنسیپە بنەماییەکانی عەداڵەت دە هەموو ئەو ڕووداوانەدا باسی ئەوە دەکەن کە *هیچ ئینسانێک نابی دەست بە سەر ماڵ و کەل و پەلی هیچ کەسێكی دیکە دا دابگرێ، مەگەر بە تەوافوق دەگەڵ خاوەن ماڵەکە،واتە لەبەر چاو گرتنی ئەوەیکە کەس بۆی نییە مافی ئینسانەکان یەکلایەنە و سەرەڕۆییانە یان لە ڕوی ئیشتیاوە پێشیل بکا و دەست بە سەر ماڵی خەڵكی دیکە دا دابگرێ .

ئەو شێوە بە گشتی تەنیا ئەرک وئامانجی دەوڵەتە کە :هەموو ئیمکاناتێکی کۆمەڵایەتی کە خەڵک دەستی وێیانڕادەگا لە دەستدرێژی تاوانباران بیانپارێزێ و ئیزن نەدا کە ئینسانەکان سەدەمە و زەرەر بە یەکتر بگەیێنن .

سێ کەرەسەی هەرە بەرچاو ودرووستی دەوڵەت کە سەر جەم تووندوتیژییەکان چ ڕاستەوخۆی فیزیکی و دەستوەشاندن  وچ ئەوانەی ناڕاستەوخۆن بریتین لە :”پۆلیس” کە ئەرکی پاراستنی خەڵك لەراست دەستدرێژی تاوانبارانی وەستۆیە /” دیفاع ” بە مەبەستی پاراستنی خەڵک لە ڕاست دەستدرێژکەرانی دەرەکی ”قانوون” دادگاکان کە بە مەبەستی چارە سەری کێشە و ئیختیلافێک کە دە نێو خەڵک دا ڕوودەدەن بەگوێرەی قانوونی عادڵانە .

زۆر وردە کاریی لەمەر ئەو سێ کەرەسەیە هەن کە بە کردەوە پێویستیان بە شێوەیەک لە دابینکردنی قانوونی تایبەتە کە زۆریش ئالٶزە، ئەو فەلسەفە حقووقییە سەر بە سەرچاوەی زانستێکی تایبەتییە . زۆر هەڵە و زۆر دژایەتیش ڕەنگبێ دە هەرێمی بەرێوەبەرایەتییدا بێنە سەر ڕێگای ،بەڵام ئەوەیکە گرینگە بەرێوەبردنی پرەنسیپە ،ئەو پرەنسیپە کە ئاماژە بە قانوون و دەوڵەتێک دەکا کە حقووقی تاکەکان دەپارێزێ .

ئەورۆ ئەو پرەنسیپە وادیارە لەبیر کراوە ،وەپشت گوێ خراوە و خۆی لێپارێزراوە . ئاکامییشی بۆتە ئەو هەلومەرجە کە بۆ دواوە گەڕانەوەی مرۆڤایەتییە کە بێ قانوونییەکی ڕووت و داماڵدراو بە هۆی زوڵـم و بێعەدالەتییەک کە هەیە و وەبیر هێنەری دەمارگرژی و تووند تیژی سەردەمی دەستەڵاتی بەربەرەکانە.

دە ئێعتڕازێکی بیرلێنەکراوە دژ بەو ڕەوتە ،بۆ هێندێک کەس ئەو پرسیارە هاتۆتە پێش کە دەوڵەت خاوەن تەبیاتێکی شەڕخوازانەیە  و ئانارشیزم ئەو سیستیمەیە کە بە دوویەوەن .کە بە مانای سیستیمێکی سیاسی کە هەڵگری باوەڕێکی کاڵ و کرچ و منداڵانەیە: بە پشت ئەستووری بەو هەموو پاساوانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد ،کۆمەڵگا بە بێ یەک دەوڵەتی تۆکمە و ڕێکخستراو ،دەکەوێتە دەست هەووەڵین تاقمێکی تاوانبار کە ئاژاوە و بێ سەرەو بەرەیی و تێکە ولێکە دەبێتە ڕەوتی باوی کۆمەڵایەتی و دەیکەنە گۆڕە پانی شەڕی تاقم و دەستەی باندبازان .بەڵام ئەوە تەنیا هەر ویژدانی مرۆڤایەتی نییە کەدژ بەو ئانارشیزمە هەڵوێست دەگرێ:بەڵکوو دە هیچ کۆمەڵگایەکدا کە تەنانەت هەموو شارۆمەندانیشی تێگەییشتوو و عاقڵ و پاک بن هیشتا ئەوتۆ کۆمەلگایەک قەت ناتوانێ دەو بێ سەرەو بەرەییە وتێکە ولێکەیەدا ڕەوتی سروشتی خۆی بگرێتە بەر و بەریوە بچێ .ئەوە بۆیە پێداویستییەکی ڕوون و ئاشکرا بە قانوونگەلێکی ڕاشکاو وعادڵانە و قازییەکی سادق کە بریتی بێ لە دەوڵەت هەیە ،بۆ چارە سەری کێشە و گرفتی نێوان شارۆمەندان هەیە .

تێئورییەکی تازە سەر هەڵداوی ئانارشیزم کە زەینی جیلی نوێتری لاینگرانی ئازادی بە خۆیەوە سەر قاڵ کردووە ،شتێکی سەیری غەیرە عەقڵانی بە نێوی ”دەوڵەتی ڕەکەبەرایەتی” یە .

سەلمێنەرانی بنەمای مەرجی دەستەڵاتدارانی مۆدێڕن کە جێوازییەکی کەم دە نێوان ئەرکی دەوڵەت و شێوە کاری کارخانە وجێوازی نێوان هێز و بەرهەم دا دەبینن هەر نوێنەری ئەو بەشەن کەبەشداری خاوەندارییەتی دەوڵەتیان قەبووڵە ولاینگرانی”دەوڵەتی ڕەکبەرایەتی” دەکەن ودەڕواننە ئەو بەری سکەکەش بەو پاساوە کە ڕەکەبەرایەتی  وکێبڕکێ بۆ بازار و بەرهەمهێنان باشە و باشتریشە کە دەگەڵ دەوڵەت بگونجێندرێ .لە جیاتی تەنیا دەوڵەتێکی مۆنۆپۆلییانە ”دە دەست لایەنێکی تایبەتدا بەرتەسک کراوە ”ئەوان دەلێین کە باشترە چەند دەوڵەتێک لە هەرێمی جوغڕافیاییدا ببێ کە ڕکەبەرایەتی و کێبڕکێ دە نێوان شارۆمەندان وەرێبخا بۆ سەربەخۆیییانە ”شتێکی کە بە دڵێتی بیانکڕێ”بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە کام دەوڵەتیان هەلبژاردووە .

ئەوەشتان لە بیر نەچێ کە پێشگیری لەدەمارگرژی شارۆمەندان بۆ هێور ڕاگرتنی هەلومەرج تەنیا ڕیگایەکە کە دەوڵەت بە ئەرکی خۆی دەزانێ  .جا لێرە لە خۆتان بپرسن ئەو ڕکەبەرایەتییە بە مەبەستی پاراستنی هێورایەتی کەلکی لێوەدەگرن بە چ مانایەکە.

01v/22/arve/g2157/046مرۆڤ ناتوانێ نێوی ئەو تێئۆرییە بە تەناقوزێک لە قەڵەم بدا ، چونکوو تێگەییشتنێک لە مەر چەمکی ”ڕکەبەرایەتی” و ”دەوڵەت ” وادیارە لە گۆڕیدا نییە و ناشکرێ نێوی بنێینە ڕەوتێکی سەر لێشێواو ،چونکوو لێرەش هیچ پەیوەندییەک یان ئاماژەیەک بە وردەکارییەکان دە پەیوەندی دەگەڵ واقیعییەتدا نە کەم ونە زۆر لە گۆڕیدا نییە .بەسە جارێک شتەکە بێنینە بەرچاو کە: سمیت لاینگری دەوڵەتی A، جیرانەکەی ئەو جۆنز کە لاینگری دەوڵەتی B یە تۆمەتی ئەوەی لێدەدا کە شتی لێدزیوە ،پۆلیسی سەر بە دەوڵەتی A دیتە شوێنەکە لەبەر دەرکی ماڵی  جۆنز دەگەڵ پۆلیسی دەوڵەتی B کە دەگەڵ جۆنز سەر بە یەک دەوڵەتن تێکهەڵدەنگوون و دەڵێن کە ئێمە نە شکایەتی سمیت ونە دەوڵەتی A بە ڕەسمی ناناسین  دەی لێرە چ دەقەومێ ؟ ئەوێ بە جێی دەهێڵێ بزانی چی لێدێتەوە .

ڕەوتی پێوراوی چەمکی ”دەوڵەت ” مێژوویەکی دوور ودرێژ و ئاڵۆزی هەیە .هێندێک لە بەشەکانی بەڕیوەبەرایەتی وەک دەوڵەت وادیارە دە هەرکۆمەلگایەکی ڕێک وپێکدا بووە،کە فەرقی خۆی بە هێندێک جێاوازییەکانی دیاریکراوەوە وەک دەوڵەتێک دەگەڵ تاقمێک چەتە نواندووە ”ئەگەر چی ئەو جێاوازیانە لە زۆر بوارەوە نادیارن ” وەک حورمەتێک کە دەوڵەت هەیەتی وئەو دەستەڵات و ئەرکە ئەخلاقییە کە وەک پارێزەری قانوون و سیستیمی کۆمەلگا پێی ئەسپێردراوە .وئەو واقیعییەتە کە سەرەڕای بوونی زۆری گەندەلی و هێندێک زەرەر وزیان کە لە کاردانەوەی دەوڵەتەوە سەرچاوە دەگرن ،هێشتا بۆ پاراستنی نەزم و دابینکردنی هێندیک عەداڵەت ئەگەر چی بە کاری ڕۆژانەش بووە ،و لانیکەم وەک پاساو بۆ ڕازی ڕاگرتنی ویژدان و ئەخلاق ، بە تەبیاتێكی کۆمەلایەتی یان ڕواڵەتی بۆ دەستەڵاتیشیان هەر پێویست بووە .شای سەرەرۆی فەرانسە مەجبوور بوو دەس بە داوێنی ” مافی ئیلاهییانەی پاشایەتی” بێ ،هەروەها دیکتاتۆرەکانی مۆدێڕنی ڕووسییەی شووڕەوی مەجبوور بوون پووڵەکانیان دە ڕێگای پڕوپاگەندەی وەک پاساو بۆ داسەپاندنی قانوونەکانیان ،لە بیر و ڕای گشتی خەڵکی ژێر دەستەڵاتیان خەرج بکەن دە مێژووی مرۆڤایەتیدا ،ناسینی کردەوەکانی گونجاوی دەوڵەت ، دەستکەوتێكی نوێن . تەمەنیان تەنیا هەر دووسەت ساڵ دەبێ و دەگەڕێتەوە سەردەمی باب وکالی دا‌هێنەرانی شۆڕشی ئەمریکا . ئەوان نە تەنیا توانیان نەریت و پێداویستیی بە کۆمەڵگایەکی ئازاد بناسێنن ،بگرە بیریان لە کەرەسە و شێوەگەلی جۆراوجۆری ڕێگای گەییشتن بەوانەش ،کردبووە . بیر لە کۆمەلگایەکی ئازاد کردنەوە  وەک دەستکەوتیکی ئینسانی بە هەڵکەوت یان هەر ویستیک تەنیا بە ”نییەت چاکی ” ڕێبەران  وەدی نایە. سیستیمێکی قانوونمەندی پێچەڵپێچ و ئاڵۆز لە سەر بنەمای مەنتیق و ئێعتباری بێلایەنانە، پێویستی بەوەیە کە کۆمەڵاگا ئازاد بکا وئازادیش ڕایبگرێ ،سیستیمێک کە سەر بە مەبەستەگەل ،تایبەتمەندییەکانی ئەخلاقی یان نییەتی هیچ مەقام و سەرۆک و پێشەنگێک نەبێ . سیستیمێک کە هیچ دەرفەتێک و مەودایەک بۆ گەرانەوەی دیکتاتۆری نەهێڵێتەوە . سیستیمی ئەمریکایی وەک چاوەدێری و عەداڵەت ،خۆی سەرکەوتوویەکی بەرچاو بوو .ئەگەر چی یەک دژبەرایەتییەک دە قانووندا بۆ گەشەی دەوڵەتگرایی لە دوای خۆی هێشتەوە .ئەو سەرکەوتوویییە بێ وینەیە ، ئاوێنەی یەک قانوونی بنەڕەتی بوو وەک کەرەسەیەک بۆ بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتی دەوڵەت .ئەورۆ، کاتێک بە حەولێکی گشتی ،ئەو پرسە لە زەینیەتەکان سڕاوەتەوە ،ئەغڵەب دیسان ناتوانین بڵێین کە قانوونی بنەڕەتی نە سنوورێکی گەمارۆدراوە بۆ دەوڵەت ونە بۆ بەرتەسک کردنەوەی سنووری مرۆڤەکانە لە دەرەوەی دەوڵەت ، وناتوانین بڵێین کە قانوونی بنەڕەتی تاکەکان بە شێوەیەکی ڕەفتارییانە مەجبوور ناکا و تەنیا، ئەو تۆبزە هەر بۆ دەوڵەتە . وناتوانێن بڵێین قانوونی بنەڕەتی مەنشوور نییە بۆ دەستەڵاتی دەوڵەت  ،بەڵکوو بۆ پارێزگاری لە شارۆمەندانیشە لە هەمبەر دەوڵەت .

سەیر بکەن ،چەندە ڕەوتی ئەخلاقی و سیاسی  دەوڵەتەکان پێچەوانە بوون ،لە جیاتی ئەوەیکە دەوڵەت ،پارێزەری مافی ئینسانەکان بێ ،مەترسیدارترین پێشێلکاری ئەو مافانەیە ،لە جیاتی ئەوەیکە ئازادی بپارێزێ ،کۆیلەتی سەقامگیر کردووە ،دەوڵەت لە جیاتی ئەوەیکە لە ئینسانەکان لە هەمبەر دەستدرێژەکاران و دەمارگرژان بپارێزێ ،خوی کەڵەگایەتی و دەمارگرژی و دەستوەشاندنی کردۆتە ڕەوتی خۆی لە هەمبەر هەر هەڵسوکەوتێکی شارۆمەندان کە بە دڵی نەبووە .لە جیاتی ئەوەیکە وەک کەرەسەیەک دە خزمەت بەریوەبەرایەتی عەداڵەت دە پەیوەندی دە نێوان ئینسانەکاندا بێ ،خۆی بۆتە ڕق هەڵگرێکی تۆقێنەر کەترس و دڵەڕاوکێ بەقانوونی ناعادڵانەی دابینکراو دە زەینی کۆمەلگا خستووە.قانوونگەلێک کە جۆرێک لێکدەدرێتەوە کە ڕێگا بۆ هەڵوێستی سەرەرۆیانەی کارمەندانی دەوڵەت ئاواڵە دەکا . لە جیاتی ئەوەیکە لە هەمبەر دەستدرێژکاران بە کەسایەتی ئینسانەکان دیفاع بکا ،خوازیاری دەستەڵاتی بێ سنووری سەرەرۆییانەی خۆیەتی . تا ئەو جێگایە لە بە خێرایی دژبەرایەتی زەق وبەرچاو دەکەوێتە نێوان خەڵک ودەوڵەت : بوارێکە کە دەوڵەت ئازادە هەر چی دڵی بییەوێ بیکا ،دە حاڵێکدا شارۆمەندان تەنیا بە ئیزنی دەوڵەت دەتوانن بجووڵێنەوە . بوارێک کە ڕەشترین سەردەمی مێژووی مرۆڤایەتییە . سەردەمێک کە قانوونی لێڕەوار ”جەنگەڵ” حکومەت دەکا. ئەغڵەب گوتوویانە کە ئینسان سەرەڕای گەشەی ئابووری .خاوەن هیچ چەشنە مەزنایەتی و پێشکەوتووییەکی ئەخلاقی بە خۆیەوە نەدیوە، کە توانایی هەڵسەنگاندن وپێکگرتنی دەگەڵ ئەو گەشەی ئابوورییە ببێ . ئەو قسانە هێندێک ئاکامی ڕەشبینانەی لە مەڕ تەبیاتی ئینسانەکان لێکەوتۆتەوە ، ئەوە ڕاستییەکە کە جێگە وپێگەی ئەخلاقی مرۆڤی بە ڕادەیەکی بێ شەرمانە دابەزیوە ،بەڵام ئەگەر کەسیک هەڵسوکەوتی بێ بەزییانەی دەوڵەتەکان شرۆڤە بکا ،کە لەلایەن ئەخلاقی مرۆڤدۆستانە – پێکەوە ڕەخساوە کە ”ئینسان مەجبوور بووە بەشێکی زۆری لە ژیانی لە ژێر حاکیمییەتی ئەودا بژی ” لە خۆی دەپرسێ چلۆن ئینسانەکان توانیویانە ڕواڵەتێک لە شارەستانییەت بپارێزن و کامە هێمای بێ کۆتایی لە مەتمانە بە خۆیی، ئەوانی لە سەردوو پێیان ڕاگرتووە . مرۆڤ دێ کە بە وردی سەیری ئەو شێوە لە پرەنسیپە لە سیاسەت بکا کەسەلماوە و نوێنەری ڕێبازێکە بۆ خەبات دە ڕەوتی رێنسانسێکی ڕووناکبیریدا.

بابەتی پەیوەندیدار؛
بەشی یەکەم

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت