٢٠٠ ملیۆن ئافرەت لە جیهاندا کەوتوونە بەر تیغی خەتەنە کردن

0
570

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی دیسامبری ٢١٠١ بڕیارنامەیەکەی چەسباند کە تێیدا داوای لەهەموو وڵاتانی جیهان کردبوو تا خەتەنە کردنی ئافرەتان ڕاگرن.

ساڵی ڕابردووی زایینی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سڕینەوە و لابردنی خەتەنەی تا ساڵی ٢٠١٣ خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە.

“گیتا ڕانۆ گوپنا”، جێگری بەڕێوەبەری ڕێوەبردنی یونیسێف لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا کە تێیدا ئەو ڕاپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە دەڵێ: “سەرنج دان بە پرسی خەتەنەی ژنان و کچان، بابەتێکی گرنگە و ئەو ڕەوتە دەبێ ڕاگیرێ”

“کلۆدیا کاپا”، کارناسی ئاماری یونیسێف و یەکێک لە نووسەرانی ئەو ڕاپۆرتە دەڵێ: ٢٠٠ ملیۆن کچ و ژن لە جیهاندا خەتەنە کراون. ٣٠ وڵات کە زۆربەیان لە ئەفریقا، خۆرهەڵاتی ناڤین و ئاسیان، زۆرترین ڕێژەی خەتەنەی ژنان و کچانیان لە خۆ گرتووە، ئەو ەلە حاڵێکدایە کە ئاماری ڕاستی خەتەنە لە زۆرێک لە وڵاتان دەشاردرێتەوە و ڕاناگەیێندرێت، کەواتە ئامارەکان زیاتر لەو ڕێژەیەن.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها دەڵێ: لەو ٣٠ وڵاتەدا کچان بە رلە گەیشتن بە تەمەنی ٥ ساڵان، خەتەنە دەکرێن. لە یەمەن ٨٥%ی کچان لە دوو حەوتووی دوای لە دایک بوونیان لە ڕووی ڕەگەزییەوە ئیفەلیج دەکرێن.

هەرچەند لەو ساڵانەی دواییدا ڕەوتی خەتەنە کردنی ئافرەتان کەمتر بووە بەڵام یونیسێف دەڵێ تا ئێستاش کاری پێویست بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژی بە دژی ژنان و کچان، ئەنجام نەدراوە و ڕەوتی خەتەنە کردنی کچان هەر بەردەوامە و پێدەچێ ڕێژەی ئەو کچ و ژنانەی کە خەتەنە دەکرێن، لە ١٥ ساڵی داهاتوودا زیاتر ببێت.

دۆخی خەتەنە کردنی ژنان و کچنا لە هیندوستان، مالزی، عوممان، عەرەبستان و ئیمارات و هەروەها لە ئوسترالتا و وڵاتانی ئامریکای باکوور کە تێیاندا ڕێژەیەکی زۆر لە پەنابەر بوونی هەیە، دیار نیە و هیچ ئامارێک لەمبارەوە بوونی نییە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی یونیسێف، کچانی ژێر ١٤ ساڵان، ٤٤%ی ئافرەتانی خەتەنە کراوی جیهان لە خۆ دەگرن، ٥٦% لە گامبیا و ٥٤% لە موریتانی و زیاتر لە نیوەی کچانی ئەندوونزی لە تەمەنی ١١ ساڵان و تەنانەت کەمتریش لەو تەمەنەدا، خەتەنە دەکرێن.

لەو وڵاتانەی کە تێیاندا کچان و ژنانی ١٥ تا ٤٩ ساڵان، خەتەنە دەکرێن، سومالی ٩٨% و گینە ٨٧% و جیبووتی٩٣% کچانیان لەو دۆخەدان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت