دەستبەسەرکردنی 16 کەس تر لە هاووڵاتیانی عەرەب

0
327

ڕۆژی کورد: بەیانی ئەوڕۆ لە هێرشێکی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیانی عەڕەبی باژێڕی دیزفوول، 16 کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی فەرهەنگی و دادۆکی لە مافی نەتەوەیی عەڕەبەکان لە ئێران، دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرانەوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵدەرییهەرانا ناوی دەستبەسەرکردوەکان بریتیە لە:

عاشوور خسرەجی، کەریم ساعدی، جەمیل و حەمید و کەماڵ و محەمەد سواری، عەلی و قاسم چنانی، سەعد و فازڵ عەبیداوی، ئەحمەد حەیدەری، موختار سیلاوی، جاسم و قاسم غەرباوی، مووسا مووسەوی، سەعید حەیدەری

ڕێکەوتی 13ی گەلاوێژی 1395ی هەتاویش لقی 16ی پێداچوونەوەی حوکمی داسەپاو بەسەر 11 هاووڵاتی تری عەڕەبی ئەهوازی پشتڕاست کرایەوە کە ناوەکانیان بریتین لە:

١- على خنافره ٢-اسماعيل رحيميان (دحيمى) ٣- رسول دحيماوى(دحيمى) ٤- ابراهيم دحيماوى (دحيمى) ٥- على بيت سياح ٦- مهدی خانى پور (حلفى) ٧- جابر سخراوى ٨- عارف صرخى ٩- عبدالكاظم حيدری ١٠-شكرالله ١١- محمد خانى پور(حلفى)

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، ماوەیەکە گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران بۆ سەر چالاکان و شارۆمەندانی عەڕەبی ئەهواز پەرەی سەندووە و ئەژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهواز، دەستبەسەر کراون و سزا دراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت