لە ڕۆژانى ٢٩ تا ٣١ی ژانویەى ئەمساڵ لە زانکۆى ئۆترختى هولەندا بە بەشدارى نوێنەرانى نەتەوەکانى بێ دەوڵەت و کارناسانى نیونەتەوەى ڕێکخراوەکانى نەتەوە بن دەستەکان بەڕێوە چوو.
ئەم کۆنفراسە لە لایەن کۆڕى دونیاى نوێ “The New World Summit”بە هاوکارى ڕیکخراوەکانى لیبرالى ئوروپا BAK و هەروەها ڕکخراوى نەتەوە بێ دەوڵەتەکان UNPO ڕێکخرابوو بۆماوەى سێ ڕۆژ باس لە نەتەوەکانى بێ دەوڵەتى دونیا چۆنیەتى ستەم لێکردنیان لە لایەن دەوڵەتەکانەوە ڕەوشی دیموکراسی لە نیوانیان دا کرا. هەروەها چەمکەکانى فیدڕاڵى حکومەتى پاڕلەمانى و زۆرى بابەتىپەیوەندیدار شرۆڤەیان بۆ کرا.
هەروەها لە بەشیکى ترى ئەم کۆنفرانسە ڕەخنە کیرا لە سیاسەتى دووانەى زلهێزەکان لە کاتى بانگەشە بۆ دێموکراسی و لە هەمان کات دا چاوپۆشی لە ستەمى هەندێ دیکتاتۆر پێشێل کردنى مافى مرۆڤ لە لایەن ئەو وڵاتانەوە.
لە بەشێکى کونفراسەکە کەریم عەبدیان نوینەرى کونگرەى نەتەوەکانى ئێرانى فیدراڵ وتەیەکى پێشکەش کرد و فیدڕاڵیزمى بە چارەسەرى بۆ گرفتى دێموکراسی لە وڵاتانى فرە نەتەوە زانى. هەروەها گوتى لەوڵاتانەى کە خاوەن کەلتور و زمان و نەتەوەى جیاوازن تەنیا ڕێگاى بەدەست هێنانى دێموکراسی کە هەموو لایەک خۆى تێدا ببینێتەوە فیدڕالى زانى و رەخنەى لە چەمکى دەوڵتەنى ناوەندى تاک نەتەوە گرت.
کورد هەروەکو گەورەترین نەتەوەى بێدەولەت لە دونیا کە لە لایەن چەند ولاتێک لە مێژووى هاو چەرخ دا بە بیانووى جیا خوازیەوە زۆربەى مافەکانى لێ زەوت کردوە. لە بەر گرنگى ژئوپۆلیتیکى ناوچەى نیشتەجیبوونى کوردەکان و دەست تێوەردانى زلهێزەکان و شۆڕشی کوردەکان بە درێژاى ئەو ماوەیە شەڕو کوشتن بەردەوامە تەنیا بەشێک لە کوردەکانى باشورى کوردستان توانیویانە لە سیستەمیکى فیدرأڵ دا ببنە خاوەن مافەکانیان و هەنگاو بەرەوە سەربەخۆى دهاوێژن.
تێبینى: وێنەکان لە وێب سایتى العربیە نت فارسی وەرگیراون