کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران، وەک بەشێک لە کۆمەڵکوژیی کوردان لە ئێران، کارەساتە

0
1024
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

دیسان هەواڵی کوشتنی کۆڵبەرێکی تر دەبیستین و بڵاودەبێتەوە ،دواتر بەدڵنییایی بەیانی یان ئەم شەو یاخود ڕۆژانی داهاتوو هەموو ڕۆژێ و هەموو ساتێک هەر هەواڵی کوشتنی کۆڵبەران دەبیستین.کۆڵبەرێک کە کاری قورس و پڕ لەئازار و هەوراز و نشێوی دۆڵ و شاخەکان دەکات،لەژێر ناچاری ژیانێکی نابەرابەر و سەرکوتگەر و کۆیلەداری دا ،بۆئەوەی بەسەر بەرزی بژیت وئازاری بۆ کەس نەبێت ،ئەم کاروانە سەخت و دژوارە هەڵبژاردووە کە کاری کۆڵبەری یەم ،بەڵام پاێزەرانی ئەو سیستەمە ئیسلامیی یە چەوسێنەر وبێ ویژدانە ڕێگای لێدەگرن بەوجۆرەش تێپەڕ بێت.

ئەوەتا ناهێڵین پول و پارەو نانێکی سەر بەرزانە بۆ خانەوادە و بنەماڵەکەی دابین بکات. سەرەڕای ئەوەی هەژارکردن و بێکارکردنی خەڵکی کۆمەڵگاکەی ئەوا زۆر دڕندانە فاشی یەکانی ئیسلامیی ئێران ئەم گەنجە گولەباران دەکەن، کە کەمین و بۆسە بۆ کۆڵبەران دادەنێن یاخود ئەلخام و مین و تەقەمەنیان لەسەر ڕێگاکانیان دادەنێن بەشە ودواتر زۆر بەداخەوە دەبنە قوربانی و گیان لەدەست دەدات.

زۆر بەداخەوە ئەمرۆ ( ۲۳-٥-۲۰۱۸) کۆڵبەرێکی زەحمەتکێشی تر بەناوی (مەیسەم کەریم عەلی یان مەیسەم عەموویی)، خەڵکی شاری ورمێ لە شاخە سنووریەکانی (کێلەشین) بەدەستی هێزە تیرۆریستە فاشی یەکانی پاسداران درایە بەر فشەک و گیانی لەدەست دا.

تاکەی ئەم زوڵم و زۆرداری و چەوسانەوە و سێدارە و کۆڵبەر کوشتنانە درێژەیان دەبێت.ئەگەر گەنجێک لەسێدارە دەدەن بەسوکارو بنەماڵەکەی دەڵێن تاوانبارە بۆیە لەسێدارە دەدرێت ئەی بۆکوشتنی ئەم گەنجانەدەڵێن چی ؟ جگە لە درۆ و فرێودانی خەڵک بۆ داپۆشین وبێ دەنگ کردنی خەڵک لەئاست ئەم تاوانەو درێژە پێدانی ئەوکارە دژە ئینسانیان هیچی تر ناڵێن.

پێویستە چیتر ڕێگا بەدرێژەدان بەم جۆرە زوڵم نەدرێت.ئەرکی هەموولایەک لەدژی درێژەدانی کوشتنی کۆڵبەران و لەسێدارەدانی گەنجانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنەمەیدانی تێکۆشان بۆ دژایەتی کردنی ئەو ڕژێمە.

ئەگەرهەموو لایەک ئەوانەی کە دڵیان بۆ هێنانەدی ئازادی لێ دەدات یەکگرتووبین لەتێکۆشانی هاوبەش بۆ نەهێشتن وبەرگرتن بە کۆشتنی کۆڵبەران و نەهێشتنی یاسای دژە ئینسانی لەسێدارەدان لەئێران بە دڵنییاوە سەر دەکەوین. کۆشتنی کۆڵبەران و لەسێدارەدانەکان کۆتایی دێت وئازادی و مافەکان بەدی دێت.

نەفرەت لەسیستەمی ئیسلامیی ئێران کە سیستەمی کۆشتنی کۆڵبەرانی زەحمەتکێش ولەسێدارەدانی گەنجان ولاوانە. ڕوخان و کۆتایی هێنان بەسیستەمی ئیسلامیی لەئێران ئەنجامدانی ئەرکێکی پیرۆزیی مرۆڤایەتی یە،بۆیە پێویستە هەموولایەک هاوکار وپشتیوان بین بۆ ڕوخان و کۆتایی هێنان بەو ڕژێمە کۆنەپەرست و دواکەوتوو دژە ئینسانی یە بۆئەوەی دایکانی زیندانی یەکان و کۆڵبەران و تەواوی خەڵکی ناڕازی و چەوساوەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کودستان بگەن بە ئاسوودەیی و ئازادیی و ئارامی تەواو .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.