سێ سەرکردەی تری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریە کوژران

0
937

ڕۆژی کورد: ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، پنتاگۆن، هەواڵی کوژرانی سێ سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریەی لە هێرشێکی هەوایی هاوپەیمانان ـدا، بڵاو کردەوە کە بە گوێرەی قسەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دوو کەس لەو سێ سەرکردەیەی داعش لە هێرشە تیرۆریسییەکانی پاریس ـدا بەشدار بوون.

سەلاح غورمات، سامی جەدۆ و وەلید حەمان، ئەو سێ سەرکردەیەی داعشن کە لەو هێرشە هەواییەدا کوژراون.

دەگوترێ سەلاح غورمات و سامی جەدۆ، لە هێرشە تیرۆریسییەکانی پاریس ـدا کە ١٣٠ کەس تێیاندا کوژران، بەشدار بوون.

وتەبێژی پنتاگۆن هەروەها گوتیشی، ئەو سێ کەسە ٤ی دیسامبر لە ڕەقە و لە کاتی سوار بوون لە ترۆمبیل و بە هۆی هێرشێکی هەوایی هێزەکانی هاوپەیمانان، کوژراون.

دەگوترێ سامی جەدۆ، دەورێکی گرنگی لە ئەندامگیری بۆ داعش و دانانی پیلان بۆ هێرش کردن لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا هەبووە.

وەلید حەمان، شارۆمەندی فەڕانسەوی بوو کە بە شێوەی غیابی لە بلژیک مەحکووم کرابوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت