دوو فەرماندە و ئەندامیکی تری سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سووریە کوژران

0
874

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فارس، یەکێکی تر لە فەرماندەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە باژێڕی “تەدمور, لە سووریە کوژرا.

حەسەن ئەکبەری، یەکێک لە فەرماندەکانی سیای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران و فەرماندەی گوردانی “تەخریب” لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەد کوژراوە.

تەرمی ئەو فەرماندەیەی سپا، تا ئێستا نەگەڕێندراوەتەوە ئێران.

هەروەها باس لە کوژرانی فەرماندەیەکی تری سپای قوم  بە ناوی ئەحمەد جەلالی و ئەندامێکی “تیپی فاتمیون”ـی مەشهەد بە ناوی یاسین ڕەحیمی لەو چەند ڕۆژەی دوایی لە سووریە لە ئارا دایە.

شەڕی ئازادکردنی حەلەب و ناوچەکانی دەورووبەری، یەکێک لەو شەڕانەی سووریەیە کە زیاترین تێچووی مادی و مرۆڤی بۆ کۆماری ئیسلامی هەڵگرتووە و تێیدا چەندین کەس لە فەرماندە و ئەندامانی سپا، کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت