وەزیری دەرەوەی ڕووسیە: کێبڕکێی نێوان ئیسڕائیل و ئێران مەترسیدارە.

0
652

لێدوانەکانی ئەم دواییانەی قاسم سولەیمانی و موحسین ڕەزایی لەمەڕ لەنێوبردنی ئێسڕائیل، پەرچەکرداری سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیەیی بەدواوە بوو و بەڕونی وتەکانی دژە ئیسڕائیلی ڕەدکردەوە و هەروەها گوتی: کێبڕکێی نێوان ئیسڕائیل و ئێران مەترسیدارە.

ڕۆژی کورد: لاڤڕۆڤ بە گشتی کێبڕکێی نێوان ئێران و ئیسڕائیلی بە مەترسیدار زانی و گوتی: ئەم کێبڕکێیە کە باروودۆخی ناوچەکە هەرچەند ئاڵۆزە، ئاڵۆزتر دەکات. لاڤڕۆڤ هەروەها لە کردەوە دژە ئێرانییەکانی ناوچە گلەیی کردو گوتی: ئێمە قەبووڵ ناکەین کە هەموو کێشەکانی ناوچەکە بخرێتە ئەستۆی ئێران.

پاسدار قاسم سولەیمانی لە دۆستانی نزیکی گەورە تیرۆریست عیماد موغنییە، ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶، لە کۆبوونەوەیی بەناو (ڕازی ڕێزوان) لە تاران گوتی: ئەوەی کە دەڵێن عیماد موغنییە کوڕی خومەینی بووە ڕاستە. ئەو وەفادارێکی ڕاستەقینەی خومەینی و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی واتا خامنەیی بوو.

فەرماندەیی سپای تیرۆریستی قودس هەروەها گوتی: دەمهەوێ قسەیەک بکەم بەڵام نازانم خەڵکی لوبنان تا چەند ئامادەیی ئەو قسەیان هەیە، بەڵام من لەسەر ئەو باوەڕەدام ئەوەی تابۆی ترسی لە لوبنان شکاند عیماد موغنییە بوو، ئەو توانی کۆمەڵگایی شکست خواردوویی لوبنان بێنێتە جێگایەکی سەربەخۆ و هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر لوبنان تێکبشکێنێت بەشێوەیەک کە لوبنان لە جێگایەکی زۆر باشدا ڕابوەستێت. دەستپێکی ئەم ڕەوتە لەسەر دەستی موغنییە بوو و درێژەدانی لە ئەستۆیی حیزبوڵا و ڕێبەری ئازیزی سەید حەسەن نەسروڵا بووە.

پاسدار موحسین ڕەزایی لە کۆبوونەوەیی گشتی مەلاکانی ئەندامی سپا لە بنکەی سەرەکی سپا پڕژایە سەر لێدوانەکانی ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل کە لە مونیخ کردبوونی و گوتی: لەم ماوەیەدا ناتانیاهۆ ئاسنە شکاوەیەکی دەرهێناوە لە کۆبوونەوەکەی مونیخ و گوتویەتی ئەمە بەشێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئێرانە و ئەگەر ئێمە بمانهەوێ دژی ئێران کارێک ئەنجام بدەین ئەوە ئەنجامی دەدەین. ئێمەش بەوان دەڵێین ئەگەر بتانهەوێ چووکەترین هەڵەبکەن ئەوە تێلاڤیڤتان لێدەکەین بە خاک و خۆڵ و تەنانەت ناهێڵین ناتانیاهۆش هەلبێت و دەیگرین.

چەند ڕۆژێک پێش قسەکانی لاڤڕۆڤ، لێۆنید فرۆلۆف جێگری نوێنەری ڕووسیە لە تێل ئاڤیڤ، لە وتووێژێکیدا لەگەڵ ؛تایمزی؛ ئێسڕائیلی ۲۶ی ڕێبەندان، گوتبویی، ئەگەر ڕۆژێک ئیسڕائیل لەلایەن ئێرانەوە پەلاماربدرێت ئەوە ڕووسیە لایەنگیری ئیسڕائیل دەکات.

ئەو لە درێژەدا گوتبوی: لەئەگەری هێرش بۆ سەر ئێسڕائیل تەنها ئامریکا پشتگیری ئیسڕائیل ناکات، بەڵکوو ڕووسیەش پشتگیری ئیسڕائیل دەکات. زۆرلە شارۆمەندانی ئێمە لە ئیسڕائیلدا دەژین و بەگشتی ئیسڕائیل دۆستی ئێمەیە کەوابوو ئێمە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هیچ هێرشێک بۆ سەر ئیسڕائیل نادەین.

ماوەیەک پێش ڕۆژنامەیی نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی، ئێران ۱۰ بنکەیی نیزامی و ۲۰ هەزار شەڕکەریی دەوەرە دیتوویی لە سووریەدا هەیە. کارناسان دەڵێن ۲ بنکەی ئێران لە سنووریی ئیسڕائیل هەڵکەوتووە بۆیە ئیسڕائیل زۆر نیگەرانی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.