فەرانسە چەند هێزی سەزبازیی خۆی لە ڕۆژاوای کوردستان جێگیر کرد.

0
856

وڵاتی فەرانسە چەند هێزی سەربازیی خۆی کە بریتین لە شەش تۆپخانە، چەند هێزی زرێهی و چەند هێزی تایبەت(commano) سەر بە یەکینەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە، لە کانتۆنەکانی دێرازوور و حەسەکە و ناوچەکانی دەورووبەر، لە کوردستانی ڕۆژاوا جێگیر کرد.

ڕوژی کورد: بەپێی هەواڵی بەشێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، چەندین هێزی سەربازیی سەربە یەکینەکانی ئەرتەشی فەرانسە کە بریتین لە شەش تۆپخانە، چەند هێزی زرێهی و چەند هێزی تایبەت (commando) لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پێسپێردراوەکانیان جێگیر بوون.

لە هەواڵەکاندا هاتووە، ئەو هیزە سەربازییانەی سەر یەکینەکانی ئەرتەشی فەرانسە کە لە کوردستانی ڕۆژئاوا جێگیر بوونە، شەش هێزی تۆپخانە لە گوندی “باگوز” سەربە کانتۆنی دێرازوور و هێزەکانی تر لە ناوچەکانی دەوربەر و لە کانتۆنی حەسەکە و دەووبەری جێگیر کراون. بەپێی ئەو هەواڵانە، هێزە سەربازییەکانی فەرانسە بە مەبەستی پاڵپشتیی لە کوردستانی ڕۆژئاوا بۆ جێبەجێ کردنی پێسپێردراوەکانیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە، جێگیر کراون.

سەرچاوە هەواڵدەرییە بڕوا پێی کراوەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوە یەک، دوو ساڵی رابردوودا چەندین هێزی سەربازیی فەرانسە کە لە وڵاتی عێراق و لە هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان جێگیر کرابوون، بە مەبەستی درێژەدان بە پێسپێردراوەکانیان بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا گوزراونەتەوە.

هەروەتر ڕۆژی پێنجشەمە ۹ ژووئەنی ۲۰۱٦ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱۹ی جۆزەردانی ۲۷۱٦ی کوردی، وەزارەتی بەرگری فەرانسە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، چەند هێزی تایبەت (commando) سەربە یەکینەکانی ئەرتەشی فەرانسە، کە لە کوردستانی ڕۆژئاوا بۆ بەڕێوەبەردنی ئەرکەکانیان جێگیر کربوون، پێسپێردراوکانیان بە سەرکەوتووانە جێبەجێ کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.