چوونە ناو لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکای “سادق لاریجانی”، ڕژیمی ئێرانی ناچار بە دژکردەوە کرد

0
711

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە ڕۆژی هەینی 12ی ژانویە/22ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سادق ئامولی لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران و ١٤ کەسی تری خستووەتە ناو لیستەی گەمارۆ نوێیەکانی خۆی بە دژی ئێرانەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، خستنە ناو لیستەی گەمارۆکانی “سادق ئامولیی لاریجانی”، بەزاندنی هێڵە سوورە ناودەوڵەتیەکانە.

ئێران دەشڵی، ئەو گەمارۆیە بە واتای پێشێل کردنی ئەو ڕێکەوتننامە دوو لایەنانەیە کە ئەمریکا و ئێران وەگەردی یەک واژۆیان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتووشیەتی کە ئەوان بە ئاشکرا دووپاتی دەکەنەوە کە هیچ کردەوەیەک لە دەرەوەی بازنەی بەرجام و ئەو ڕێکەوتنە ئەنجام نادەن و هیچ گۆڕانکاریەکیش لە دەرەوەی بەرجام قەبووڵ ناکەن و ئیزنیشی پپێ نادەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەروەها ڕەخنەشی لە خرانە گەمارۆی شارۆمەندانی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە گرتووە و بە ناڕاستەوخۆ وڵامی لێدوانەکانی ئەو دواییانەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکای داوەتەوە.

دۆناڵد، ترامپ لە دانیشتنێکی ڕۆژی پێنج شەممەی خۆ لە واشنگتۆن بە ئامادەبوونی سیناتۆرە کۆماریخواز و دیموکراتەکان، ڕەخنەی لە هاتنی پەنابەرانی وڵاتانی ئافریقایی و هائیتی بۆ ئەمریکا گرتبوو و گوتبووی “هەر کەس لە کونی ئاودەستەوە هاتە دەر دێ بۆ ئێرە”، ئێمە دەبێ پەناخواز لە وڵاتانێکی وەک نۆروێژ وەرگرین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.