ئەردۆغان لە دژکردەوە بە سازکردنی “ئەرتەشی تیرۆر” لە نێوان ئەمریکا و کوردانی سووریە: ئەرتەشی تیرۆر لە ناو دەبەین

0
817

دوای ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە 14ی ژانویە/24ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، هێزی هاوپەیمان لە سووریە بە ڕێبەریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی بەناوی “ئەرتەشی تیرۆر” بە بەشداری و یارمەتیی کوردەکانی ئەندام هیزی سووریەی دێموکراتیک پێک دێنین، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ئەردۆغان بە لاتاو بە ئەمریکای گوت: “ئەرتەشی تیرۆر” تێکدەشکێنین.

ڕۆژی کورد: ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: “ئەمریکایەک کە ئێمە بە هەڵە بە هاوپەیمانی خۆمان زانیوە و ناوی هاوپەیمانمان لێناوە، خەریکە ئەرتەشی تیرۆر لە نزیک سنوورەکانی ئێمە ساز دەکات.

ئەردۆغانڕوو لە ئەمریکا گوتی: “ئەوەی دەبێ ئێمە بە هاوپەیمانەکانی بڵێین ئەوەیە کە با لە نێوان ئێمە و تیرۆریستاندا ڕانەوەستن، ئێمە ئەرتەشی تیرۆر تێکدەشکێنین”.

هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ڕووسیەش بە دژی ئەو ڕاگەیاندنەی ئەمریکا وەستاوە و دەڵێ: “ئەو گەڵاڵەی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ئەرتەشی تیرۆر، گەڵاڵەیەکە بەرەو لێک هەڵوەشاندن و دابڕاندنی سووریە”.

ڕووسیە پێشتریش ڕێکخراوی سیاسی ئەمریکای بە هاندان و پشتیوانی کردنی هێزەکانی دژ بە ڕژیمی ئەسەد بۆ هێرش بۆ سەر هێزەکانی سووریە لە پایەگای هەوایی ئەلحەمیمیم کردبوو.
لە هەمان کاتیشدا، تەلەفزیۆنی ڕەسمیی سووریە ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی سووریە چیتر ناتوانی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریە تەحەموول بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیەش ڕایگەیاندووە کە، ئەرتەشی سووریە دەڵێ دەبێ هێزەکانی ئەمریکا لە سووریە بچنە دەر و چیتر لەو وڵاتە جێگایان نابێتەوە.
پێشتریش، قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزەکانی سپای تیرۆریستیی قودسی ئێران، هەڕەشەی لە هێزەکانی ئەمریکا کردبوو کە دەبێ لە باکووری سووریە بچنە دەر و ئەگەر بێت و دوای لەناوچوونی داعش لە سووریە بمێننەوە، ئەوا سووریەیان لێدەکا بە دۆزەخ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.