وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا لە رووسیە ئەڵێت ئێمە خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نین بەڵام داواکارین هەڵسووکەوتی بگۆڕێت

0
624

رۆژی كورد :
وەزیری کاروباری دەرەوی ئامریکا لە ڕەوتی چاوپێکەوتنی لە گەڵ هاوتای رووسی خۆی لە شاری سووچی رووسیە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ململانێی سەربازی لە گەڵ ئێران نیە بەڵام لە هەمان کات دا داواکارین هەڵسووکەتەکانیان بگۆڕن. پەیوەندی نێوان ئامریکا و رووسیە و هاوکات باس لە سەر ئێران گرینگترین بابەتەکانی وتووێژی دوو لایەن بوون.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ ئایار لە گەڵ سێرگەی لائۆرۆڤ هاوتای رووسی خۆی لە شاری سووچی وڵاتی رووسیە چاوپێکەوتنیان پێک هێنا. پۆمپێئۆ دوای چاوپێکەوتن لە گەڵ لائۆرۆڤ و هەروەها ڤلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری رووسیە ئاماژەی پێدا ئێمە لە بنەڕەت دا خوازیاری ئەوە نین بکەوینە شەڕ لە گەڵ ڕژیمی ئێران، بەڵام ئەم بابەتەیشمان بە ڕوونی بۆ ئێرانیەکان ئاشکرا کردووە ئەگەر بەرژەوەندیەکانی وڵاتی ئامریکا بکەوێتە بەر هێرش، بێگۆمان ئێمەش وەڵامێکی باشی دەدەینەوە.
دەوڵەتی ئامریکا وەکوو پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ کۆماری ئیسلامی بۆمبهاوێژە ستراتێژیکە بی ٥٢ کانی خۆی بۆ ناوچەکە بەڕێکردووە. دوابەدوای بایکۆتە ئاستەمەکانی ئامریکا بۆ سەر نەوت و سووتەمەنی دژی ئێران، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری ڕاگرتنی هاوردەکردنی نەوتی ئێران ئەوان تەنگەی هۆرمز دادەخەن. ڤلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری رووسیە لە نێوان چاوپێکەوتنەکەی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئامریکا جەختی کرد لە سەر هەڵوێستە هاوبەشەکانی دوو وڵاتی رووسیە و ئامریکا و ئاماژەی پێدا کە هیوادارە کە ئێستا بارودۆخێکی شیاو بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و هاوکاری هەر دوو لایەن.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوی وڵاتی ئامریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سێرگەی لائۆرۆڤ لە شاری سووچی باسی لەوە کرد و وتی ئێمە لە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەڕ کۆماری ئیسلامی لە گەڵ بەرپرسانی رووسیە وتووێژمان کرد. ئێمە زۆرترین گوشار بۆ سەر ڕژیمی ئێران بەردەوام ئەکەین و هیوادارین کۆماری ئیسلامی هەڵسووکەوتەکانی لە ناوچەکە دا بگۆڕێت، پێویستە هەڵسووکەوتی ڕژیمی ئێران وەکوو وڵاتێکی ئاسایی بێت. پۆمپێئۆ لە سەر سەفەرە چاوەڕەاننەکراوەکەی بۆ بەلژیکی بنکەی یەکیەتی ئۆروپا باسی لەوە هات و وتیشی من لە برووکسێل بە هاوپەیمانانی خۆمانم ڕاگەیاند کە ڕژیمی ئێران لەوانەیە بە تەمای چالاکی و جمووجووڵێک بێت ئێمە پێویستە ئاگامان لە هەر چەشنە هەڵسووکەوتێکی ئێران بێت. داخوازی ئێمە نەگۆڕاوە، ئێمە خوازیاری هەڵسووکەوتی ئاسایین لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا بابەتەکانی دیکەی باسکراو لە گەڵ هاوتای ڕووسی خۆی هێنایە بەرباس و ئاماژەی پێکرد کە ئێمە لە گەڵ لائۆرۆڤ لە سەر سووریە وتووێژمان کردووە و هیوادارین ئاکامی ئەم وتووێژانە باش بێت و یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی جەماوەری سووریە. پۆمپێئۆ هاوکات لە سەر کۆریای باکوور وتی لە هەمبەر کۆریای باکوور ئێمە بە ڕێکەوتن گەیشتووین لە گەڵ ڕووسیە کە پێویستە ڕێگە نەدەین بە دەستپێڕاگەیشتنی کۆریای باکوور بە چەکی ناوەکی و هاوکات باسی ئەوەمان کردووە لە گەڵ رووسیە کە پشتیوانی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری وێنێزویلا نەکەن و مادۆرۆ پێویستە بڕوات و داهاتووی وێنێزویلا جێگایەکی بۆ مادۆرۆ نیە.
هاوکات ڕۆژی دووشەممە هەواڵنێری رۆیتێرز ڕایگەیاند کە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوی ئامریکا وردەکاری هەڕەشەکانی ئێرانی خستووەتە بەر دەست بەرپرسانی پەیماننامەی ناتۆ و هۆشداری پێداون. لە نێوان ١٠ رۆژی ڕابردوو دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناوی ئابراهام لینکۆلن، ناوی گرووپی زەربەت و هاوکات یەکەیەکی بۆمبهاوێژی خۆی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس بەڕێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.