هاووڵاتییەکی کورد حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

0
636

لاوێکی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
“نامیق دڵدڵ” خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن قازی “مقیسە” لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە ١٠ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

دادگایی‌کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە بێ پارێزە بەڕێوەچووە و سەرڕەای تێپەڕبوونی ١٥ مانگ لە دەستبەسەری و دەرکرانی حوکمەکەی، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین‌دا‌لە دەستبەسەری دایە.

نامیق دڵدڵ پێشتریش بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە زیندانی رەجایی‌شاری کەرەج زیندانی کراوە، کە دوای ئازادکرانی لە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی دووبارە لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین راگواسترا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە بە تۆمەتی “درێژەدان بە چالاکی و پرۆپاگەندای مەزهەبی” و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی پێڕەوی ئەهلی سوننە دەستبەسەر کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.