لە سەدا٤٠ی ئامانجی هەناردەکردنەکانی ئێران لە ۹ مانگی ڕابردوویی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاویدا نەهاتوونە دی

0
807

بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراوی ماڵپەڕی سەرەکیی گومرکی ئێران،  لە ۹ مانگی ڕابردووی ساڵی ۱۳۹۶دا، ٨ میلیارد و ۱۱۰ میلیۆن دۆلار کەمی کردووە.

ڕۆژی کورد: بەپێی ئامارەکان لە ۹ مانگی ڕابردوودا تەنیا ٦۰ لەسەدی ئامانجەکانی هەناردەکردنی ئێران هاتووەتە دی و ٨ میلیارد دۆلار کەمی کردووە.

بەپێی ئامارە ڕاگەیەندراوەکەی گومرکی ئێران، بەگشتی هەناردەکردنی غەیری نەوتیی ئێران، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ۱۳ میلیارد و ۴۵۹ میلیون دۆلار بووە کە بە بەراوەرد لەگەڵ چوارمانگی یەکەمی ساڵی ڕابردووی هەتاوی، ۹.۵۴ کەمتر بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو لە کەمی دانەی هەناردەکردن ۱٤.۹۹ـیە، لە بەشەکانی دیکەدا بووە، کە بەشی پێترۆشیمی ۳.۷۲ لەسەد و مادە گازییەکان ۴.۱۷ لەسەد بووە.

لەنێوان ئەو وڵاتانەدا کە ئێران شتومەکیان بۆ هەناردە دەکات، هیند و ئیمارات دابەزینێکی بەرچاویان بەخۆیەوە دیتووە. هەروەها نرخی هەر تۆن کەلوپەلی هەناردەیی لەم ماوەدا ۳٥٨ دۆلار بووە کە ۲.۵ لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی ئەو ئامانجە لە پێشتر دیاری کراوانەی ئێران، دەبوا لە ۹ مانگی یەکەمدا بڕی ۳۹ میلیارد و ۷۵۰ میلیۆن دۆلاری کەلوپەل هەناردە کردبایە بەڵام لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاویدا، ۳۱میلیارد و ۶۴۰ میلیۆن دۆلاری هەناردەکردووە.

هەواڵدەریی ئیسنا کە هەواڵدەرییەکی ڕەسمی حکومەتی ئێرانە لەم بارەوە نووسیویەتی: بەپێی ئامانجە دیاریکراوەکان لەبەشی هەناردەکردندا دەوڵەت چاوەڕوانی ۵۳ میلیارد دۆلار قازانج بووە، ئێستا کە ۱۱ مانگ لەساڵ تێپەڕبووە، گومرک کە بەرپرسیارەتیی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی هەناردەنی لە ئەستۆیە، ئەم ئامارانەی لەسەر ماڵپەڕی خۆیان سڕیوەتەوە و کەس دەستی پێڕاناگەیەت.

بەپێی وتەکانی بەرپرسانی بەشی بازرگانی، هەناردەکردنی ئەمساڵی دەوڵەت لە ۱۰ مانگی ڕابردوودا ۳۷ میلیارد دۆلار بووە، ژمارەیەک کە بەوپێیە نابێ چاوەڕوانی وەدیهاتنی ئامانجە لەپێشتر دیاری کراوەکانی دەوڵەت بین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.