لەسێدارەدانی هەشت هاووڵاتی کورد لە تاران

0
1143

نووسین: ئاسۆ ڕوانسەری.

دادگای شۆڕشی تاران ئەمڕۆ شەمە ۱۶/۴/۱۳۹۷ بەرامبەر لەگەڵ ۷/۷/۲۰۱۸ ڕایگەیاند کە هەشت کەسی دانیشتووی پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری پێنج کەسی دیکە کە ساڵی ڕابردوو لە پەڕلەمان و گۆڕی خومەینی کاری تێکدەرانەیان ئەنجام داوە، ئەمڕۆ دوای بانگی بەیانی لە سێدارە دران.بە گوتەی دادسەرای شۆڕشی تاران ئەم هەشت کەسە لەگەڵ ئەو پێنج کەسە کە ببوونە هۆی کوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیان هاوکاری ڕاستەوخۆیان هەبوە و لە ڕووی چەک و پارەوە هاوکاریان کردوون.

لە دوو هێرشی ڕۆژی ۱۷ی خوردادی ساڵی ۱۳۹۶ دا بۆ سەر گۆڕی خومەینی و پەڕلەمانی ئێران، ۲۲ کەس کە پێنجیان هێرشبەر بوون کوژران.داعش بەرپرسیارەتی خۆی ڕاگەیاند و هێرشەکەی گرتە ئەستۆی خۆی.

ناوی پێنج هێرشبەرەکە بریتیە لە:
سریاس سادقی، ئەبووجیهاد، ڕامین، قەیووم، فەرەیدوون.
ماوەی دادگایی کردنی ئەم هەشت کەسە چوار جەلەسە بوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبولقاسمی سەڵەواتی کە نزیکی ساڵێکی خایاندووە و ناوەکانیان بریتیە لە: سولەیمان موزەفەری، ئیسماعیل سۆفی، ڕەحمان بێهرووز، ماجید مورتەزایی، سیرووس عەزیزی، ئەیووب ئیسماعیلی، خەسرەو ڕەمەزانی، عوسمان بێهرووز.لە جەلەسەکاندا ڕەحمان بێهرووز و سلێمان موزەفەر وەکوو دوو کەسی سەرەکی و ئەو شەش کەسەی دیکە وەکوو هاوکاریان ناوبران.

تۆمەتی ڕەحمان بێهرووز شەڕ دژی کۆماری ئیسلامی، ساختەکردنی ناسنامە و کارتی میلی، کڕین و هەڵگرتنی چەک و کەلووپەلی سووک و قورس بۆ کارەکەیانە کە ناوبراو ڕەتی کردوەتەوە بەڵام دواتر لە جەرەیانی لێپرسینەوەدا دانی بە تۆمەتەمەیدا داناوە و گوتوویەتی کە پیلانی کاری تێکدەرانەیان لە گۆڕی ئیمامی هەشتەمی شێعەکان لە مەشهەد هەبوە.
تۆمەتباری سەرەکی دیکە سلێمان موزەفەری بوە کە بە تۆمەتی هەستان دژی حکوومەتی ئیسلامی تۆمەتبارە و ماوەی ۲۵ ڕۆژ لە ئەفغانستان لە ناو تاڵیباندا بوە.
بە گوتەی دادوەر ئەم کەسە ساڵی ۱۳۹۱ بەڵێنی دابوو کە پێوەندی بە ڕێکخراوی مەزهەبی ڕادیکاڵ نەکات بەڵام لە ساڵی ۱۳۹۴دا سەفەری سووریا دەکات و پێوەندی بە داعشەوە دەکا و ماوەی ۲۰ ڕۆژ تیۆری و ۲۰ ڕۆژ ڕاهێنانی سەربازی دەبینێت و لەو ماوەیەدا چەکی کڵاشینگۆڤی پێ بوە و مانگێ ۵۰ دولاریش مووچەی بوە و وێنەکانی بەیعەت دان و ئەوانەی ڕاهێنان و دواتر لە سەنگەر بوونی لای دادگای شۆڕشی تاران هەیە.
ماوەیەکیش لە جیبهەکانی کەرکووک بوە و ناوی لەوێ ئەبووئەنسار بوە.
تۆمەتبار دواتر لە ڕێگای عێراقەوە دێتەوە ئێران و بۆ هەر شوێنێک چوە پشتوێنی خۆتەقاندنەوەی پێ بوە. ساڵی ۱۳۹۳ حیزبی دێموکرات ڕایگەیاند کە سریاس سادقی لەگەڵ هاوڕێکانی بە ئاشکرا بانگێشت بۆ ناو ڕیزەکانی داعش و گرووپە ڕادیکاڵەکانی تر دەکەن بەڵام ئێران کاری پێیان نەبوو.

لێرەدا چەندین شتی گرینگ و بەرنامە بۆ داڕێژراو دەبینین کە بریتین لە:
۱) گۆڕینی ڕێگای خەباتی کورد لە خەبات دژ بە داگیرکەر بۆ شەڕی مەزهەبی کە دەبێتە ھۆی درزی ناوماڵی کورد و دابڕانی کوردی شێعە و سوونی لە یەکدی و بە دوژمن کردنیان.

۲) بەلاڕێدابردنی ئەفکاری کۆمەڵگا بۆ تاییدی هەر جۆرە سەرکووبێک لە کوردوستان بە بیانووی بوونی تیرۆریست.

۳) دوور خستنەوەی ئەو لاوە تازە پێگەیشتوانە لە ناسیۆنالیزم و ڕەش پیشاندانی کورد و بەم جۆرە ئاسیملاسیۆنی کورد.
دەلیلی ئیسپاتی ئەم سێ هۆیەش زۆر ڕوونە:

ڕێپێنەدان بە هیچ جۆرە چالاکییەکی ڕامیاری و لەسێدارەدان و ئەزیەتی کەس و بنەماڵەی کەس کە خۆشم دنکێکیانم و خەفەکردن لە نوتفەی هەر جۆرە چالاکییەکی ڕوناککردنەوە بەڵام ڕێگا خۆش کردن بۆ گرووپە ڕادیکاڵەکان و سەلەفیەکان بۆ کار و چالاکی و کۆبوونەوەکانیان و نموونەکەشی سریاس سادقیە کە ماوەی سێ ساڵ بوو حیزب وەکوو کەسێکی ئیسلامی خەتەرناک ناوی بردبوو بەڵام کۆماری سێدارە ئیجازەی چالاکی پێدابوو و ڕێگری لێ نەکردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.