ئان هیدالگۆ، شارەداری پاریس، پایتەختی ئەو وڵاتەی دەستبەرداری هاوكارییە سەربازییەكان نابێ بۆ هێزی پێشمەرگە و ئاوارەكان، گەیشتە هەولێر.
سەردانەكەی ئان هیدالگۆ لەچوارچێوەی سەردانەكانی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا و لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتەیە بۆ باشووری كوردستان.
ئان لە سەردانە دوو رۆژییەكەیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، سبەی هەینیش سەردانی كەمپێكی ئاوارەكان دەكات.
ئان هیدالگۆ بەرەگەز ئیسپانییە و خۆی پەنابەری دیوە، لە 14 ساڵی چووەتە فەرەنسا، بۆیە چاوەڕێدەكرێت پەیامی باشی بۆ ئاوارەكان پێبێ.