داوكاری سەرۆک وەزیرانی ئێسرائیل له‌ به‌رپرسانی بەرگری وڵاتەکەی بۆ ڕێگری له ‌ته‌شه‌نه‌ی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئامریکا و ئێران بۆ وڵاتەکەیان

0
573

رۆژی كورد : بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئێسرائیل لە درێژی کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری خێرای لە گەڵ بەرپرسانی ئاسایش و بەرگری وڵاتەکەی پێکهێنا و جەختی لە سەر ئەوە کرد ڕێگا نەدەن ئێسرائیل بکەوێتە نێوان کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئەو دوو وڵاتە و وڵاتەکەیان بپارێزن لە بەرانبەر شەڕی نەخوازراو.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی ئیسرائیل تایمز نتانیاهوو بەرپرسانی باڵای ئاسایش و بەرگری وڵاتەکەی بۆ وتووێژ سەبارەت بە ئەگەری تێکهەڵچوونی وڵاتەکەیان بە شەڕی نێوان ئێران و ئامریکا کۆکردەوە و هاوکات لە گەڵ مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا پێوەندی گرت. باسەکان وا دەر ئەکەون کە ئەگەری هێنانە کایەی ئێسرائیل بۆ شەڕی نەخوازراو زۆر دوور بێت. لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە درێژەی نائارامی و کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی ئامریکا و ئێران بەرپرسانی باڵای ئاسایش و بەرگری وڵاتەکەی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری پێک هێنا و بە پێی ڕاپۆرتەکە جەختی لە سەر ئەوە کرد هەموو تواناکانی خۆتان بخەنە گڕ بۆ ئەوەی متمانە وەدەست بهێنین شەڕی نەخوازراوی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەگاتە وڵاتەکەیان و بە دوور بن لە گرژی و ئاڵۆزییەکان.
لە ڕاپۆرتی تەلڤیزیۆنی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو باسی ئەوە کراوە کە لە نێوان کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنیەتی و بەرگری نتانیاهوو بڕیاری ئەوەی دەرکردووە هەموو ڕێگا چارەکان بگرنە بەر بۆ بەرگری لە هەر چەشنە تێکهەڵچوونێکی نەخوازراو. هەروەها فەرمانی داوە چاودێری بەردەوام و وردبینانەی هەواڵگری ڕەچاو بکرێت لە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی کێشە و ئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و واشنگتۆن. هەواڵەکانی کاناڵی ١٣ تەلڤیزیۆنی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە وتەکانی ئەفسەرە باڵادەستەکانی ئیسرائیل ئاماژەی پێکردووە کە نتانیاهوو هاوکات بە ئەفسەرە باڵادەستەکانی ڕاگەیاندووە هەنگاوی پێویست بۆ جیاکردنەوەی ڕێگای ئیسرائیل لە ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە هەڵبگیرێت و بە هەر نرخێک ئەکرێت ئیسرائیل دووربخەنەوە لەم بارودۆخە. لەم ڕاپۆرتە هەروەها باس لەوە کراوە سەرەڕای چەندین هەڕەشە لە لایەن ڕێبەرانی ئێران دژ بە ئیسرائیل، هەڵسەنگاندنی ئەوان لەم کۆبوونەوە ئەوەیە کە لە ئێستا دا مەترسی ئەوەی کە وڵاتەکەیان ڕاستەوخۆ ئاماجی ئاڵۆزیەکان بێت لە ئارادا نیە و لە ئێستا دا ئاڵۆزیەکان دوورە لە پانتایی وڵاتەکەیان. لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها ئەوە زیاد کراوە کە ئیسرائیل لە ڕۆژانی ڕابردوو دا پێوەندیەکی نزیکی بووە و نتانیاهووی سەرۆک وەزیران لە گەڵ مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێوەندی تەلێفوونی کرتووە و هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتی ئیسرائیل لە گەڵ جان بۆڵتۆن هاوتای ئامریکایی خۆی بە وردی ڕاوێژکاری کردووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەم ڕاپۆرتەی ڕەد نەکردۆتەوە بەڵام هاوکات لەم بارەوە هیچ ڕادەربڕینێکی نەکردووە. بەرپرسانی وڵاتی ئامریکا بە ڕایەڵەی تەلڤیزیۆنی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە نتانیاهوو و پۆمپێئۆ بەردەوام لە پێوەندی دان و ئەم پێوەندیانە زۆرتر سەبارەت بە وڵاتی ئێرانە. وەزیری بەرگری ئێران چەند کاژێر پێش ئەوە ڕۆژی چوارشەممە باسی لەوە کردبوو کە وڵاتەکەی سەرئەکەوێت بە سەر ئامریکا و ئیسرائیل دا. بە پێی ڕاپۆرتی هەاڵنێری فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئیرنا ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ڕژیمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی هەواڵگری سەربازی وڵاتەکەی دا ئاماژەی بەوە دا ئێمە بەرەی ئامریکایی سەهیۆنیستی بە چۆکدا ئەهێنین و تێکیان ئەشکێنین. حاتەمی باسی لەوە کرد هێزی سەربازی ئێران سەرەڕای زۆرترین نالەباری و دژواریەکان لێکەوتەی بایکۆتەکانی ئامریکا دژ بە وڵاتەکەیان لەوپەڕی سەربەرزی و ڕاهاتوویی دایە و جەختی لە سەر ئەوە کرد کە براوەی کۆتایی ئەم گرێ کوێرە ئێمە ئەبین و ویلایەتە یەگرتووەکان بە چۆکدا ئەهێنین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.