رۆماننووسی ژاپۆنی، کازۆ ئیشیجۆرۆ، وەک براوەی ئەمساڵی خەڵاتی نۆبل بۆ ئەدەبیات دەستنیشانکرا

0
966

ڕۆژی کورد: رۆماننووسی بەریتانی بە رەچەڵەک ژاپۆنی، کازۆ ئیشیجۆرۆ، وەک براوەی ئەمساڵی خەڵاتی نۆبلی ئەدەبی، لەلایەن ئەکادیمیای سویدییەوە دەستنیشانکرا.

ئەو نووسەرە کە لە دایکبووی ژاپۆنە و لە بەریتانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەنی چەندین خەڵاتی ئەدەبییەوە، لەوانە خەڵاتی بۆکەر.

ئەوە نووسەرە هەرچەند وەک رۆماننووسێکی ناسراوە، بەڵام چەندین بەرهەمی دیکەی لە ژانری چیرۆکدا هەیە.

لە خولی ئەمساڵدا، جگە لە براوەی خەڵاتەکە، هەریەکە لە شاعیری سووری، ئەدۆنیس، شاعیری کەنەدی، مارگرێت ئاتوود، رۆماننووس و چیرۆکنووسی کینیا، نگۆگی وا سیۆنگۆ، نووسەر و رۆماننووسی ژاپۆنی، هارۆکی مۆراکامی و چالاکوانی ژنان، رۆماننووس و رۆژنامەڤانی ئیسرائیلی، عاموس عۆز کاندیدی ئەو خەڵاتە بوون.

براوەی ساڵی پاری نۆبل، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانیی ئەمریکی، بۆب دیلان بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.