دروستکردنی وزەخانەیی ناوکیی سعوودیە و مانەوەی ئامریکا لەسەر دووڕێیان

0
813
DAY 54 - In this March 14, 2017, file photo, President Donald Trump shakes hands with Saudi Defense Minister and Deputy Crown Prince Mohammed bin Salman, in the State Dining Room of the White House in Washington. (AP Photo/Evan Vucci, File)

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیی واشنگتۆن پۆست، عەرەبستانی سعوودی کۆتایی مانگی داهاتوو گرێبەستی دروستکردنی وزەخانەیی ناوکیی لە دەشتە وشکاییەکانی ئەو وڵاتە ڕادەگەیەنێت. نها دەوڵەتی ترامپ لەسەر دووڕێیانێک وەستاوە، لەبەر ئەوەی لەلایەک هەلی کار و مفاحی زۆر بۆ کۆمپانیا ئامریکاییەکان دەرەخسێت ودەرفەتێکە بۆ ئەمریکا بۆ واژۆکردنی گرێبەستی میلیاردی لەگەڵ سعوودیە، لەلایەکی دیکەش سیاسەتی لەپێش ڕاگەیەندراوێ ئامریکا سەبارەت بە ڕێگری کردن لە پەرەئەستاندنی چەکی ناوکی لە پێش ترامپ و ئەمریکایە.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی واشنگتۆن پۆست، محەمەد بن سەلمان، جێگری پاتشای عەرەبستان، بە واژۆکردنی چەند ڕێکەوتننامە، زۆرتر لەهەوڵی کێبڕکێ لەگەڵ ئێراندایە، بەڵام واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتننامانە بە پێشخستنی بەرنامەی وزەیی ئەو وڵاتە ڕاگەیەندراوە.

ئەم ڕاپۆرتە دەڵێ: ئەگەر دەوڵەتی تڕامپ بیهەوێت ئەم ڕێکەوتننامانە بە سوودی کۆنسێرسیۆمی ئامریکایی بە سەرۆکایەتیی وێستێنگهاوس واژۆ بکرێت، دەبێ یاسایی قەدەخە کردنی چەکی ناوکیی هەڵبگرێتەوە. لەو حاڵەتەشدا واشنگتۆن ڕیسکێکی تەناهیی گەورەی ئەنجامداوە و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هاندەدات بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر وەدەستهێنانی تەکنۆلۆژیای ناوکی.

محەمەد بن سەلمان مانگی داهاتوو سەردانی ئامریکا دەکات، دەوڵەتەکەشی مۆڵەتی ئەوەیان بە وێستێنگهاوس داوە تا ئەو کاتی چارەنووسی ئەو ڕێکەوتننامەیە دیاری بکات. مۆڵەتی ئەوە بە وێستێنگهاوس و کۆمپانیایی کۆریایی باشوور کە ئەندامی کونسێرسیۆمن دراوە کە هەرچی زووتر چارەنووسی ئەو ڕێکەوتننامەیە دیاری بکەن ئەگینا ڕیاز ئەوە لەگەڵ ڕووسیە و چین دەکەوێتە وتووێژ بۆ کڕینی وزەخانە لەوان. وێستێنگهاوس کە لەبەرەبەری داخستندایە پێویستیەکی زۆری بەو ڕێکەوتننامە هەیە.

سەردانەکانی ترامپ، جرارد کۆشنێری زاوای و یاریدەدەری تەناهیی نەتەوەیی و ڕێک پێری. وەزیری وزەی ئامریکا بۆ ڕیاز و هاوکات واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی میلیاردی، پێگەی جێگری شایی سعوودی پتەوکرد.

فرۆشتنی وزەخانەی ناوکیی بە ڕیاز، لایەنگر و دژبەری خۆی هەیە.
دژبەران بەپێداگری لەسەر یاسایی قەدەغەکردنی پەرەپێدانی چەکی ناوکیی، دەڵێن: ئامریکا لەوەبەدوا ناتوانێ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی پڕلە کێشە ڕابگرێت بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.