ڕۆژی کورد: وەزارەتى دەروەى تورکیە لە بەیاننامەیەک دا کە لە بەروارى ٨ ى ئاوریل دەرچو ڕایگەیاند کە دانوستاندنەکانى وەفدى تورکیە و ئیسرائیل لە لەندەن بۆ ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوانیان، ڕێککەوتن.
لە وەڤدى تورکیە، فریدون سنیر ئوغلو، ڕاوێژکارى وەزارەتى دەرەوەى تورکیە لە گەڵ جۆزێف چیخانوف نوێنەرى تایبەتى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بەشدار بوون و لە سەر خاڵەکانى ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکان ڕێککەوتن و لە داهاتووى نزیک دا لە کۆنفرانسێک دا وردەکارى ئەو ڕێکەوتنە ڕادەگەینریت.
پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و تورکیە دواى ساڵى ٢٠١٠ بە تەواوى گرژ و ئاڵۆز ببون هۆکارى ئەو چەندەش دەگەڕێتەوە کوژرانى ١٠ چالاکى مەدەنى کە دەیانهەویست یاردمەکانى تورکیە بگەیننە غەزە .
شایانى باسە بەر لە گرژ بونى پەیوەندییەکانى ئیسرائیل و تورکیە بە هاوپەیمانى یەکتر لە ناوچە دا هەژمار دەکران گۆڕانکارى بە سەر سیاسەتى ناوچەى تورکیە دا هات گەڕانەوەى ئەو هاوپەیمانییە کاریگەرى دەبێ بە سەر هاو کێشەکانى ناوچە دا.