تورکیە هێزێکی زەبەلاحی بۆ سنوورەکانی نیوان تورکیە و سووریە نارد.

0
2477

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاوکاریی زیاتری نێوان ئەمریکا و کوردەکان لە سووریە، تورکیە هێزێکی زەبەلاحی بۆ سنوورەکانی نێوان تورکیە و سووریە ڕەوانە کرد.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی سەرچاوە سەربازیەکانی تورکیە، تورکیە، یەکینەی تایبەت، ترۆمبیلی زرێی و تانکێکی زۆری تری بۆ ئەو ناوچە سنووریانە ناردووە.

دەگوترێ ئەو هێز و تەقەمەنیانە نێردراونە پارێزگای “شانلی ئورفا” لە باشووری ڕٶژهەڵاتی تورکیە.

وای ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە 14ی ژانویە/24ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، هێزی هاوپەیمان لە سووریە بە ڕێبەریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی بەناوی “ئەرتەشی تیرۆر” بە بەشداری و یارمەتیی کوردەکانی ئەندام هیزی سووریەی دێموکراتیک پێک دێنین، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ئەردۆغان بە لاتاو بە ئەمریکای گوت: “ئەرتەشی تیرۆر” تێکدەشکێنین.

ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: “ئەمریکایەک کە ئێمە بە هەڵە بە هاوپەیمانی خۆمان زانیوە و ناوی هاوپەیمانمان لێناوە، خەریکە ئەرتەشی تیرۆر لە نزیک سنوورەکانی ئێمە ساز دەکات.

درێژەی ئەو هەواڵە لە بەشی کوردیی ناوەندی ڕۆژی کورد لە لینکی یەکەم تێبینیی ئەو نووسراوەدا بخوێننەوە.

ئەمریکا ڕاگەیاندووە، هێزێکی ٣٠ هەزار کەسیان بە هاوکاریی کوردەکانی سووریەی دێموکراتیک ساز کردووە و پەرە بە چالاکیەکانیان لە سووریە دەدەن.

تورکیە، هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک کە لە پارتی کرێکارانی کوردستان نزیکن، وەک تیرۆریست دەناسێ و بە هەڕەشە لە سەر خۆیان دەبینێ بەتایبەتی کە ئەوان لە سنوورەکانی تورکیە نزیکن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.