بەرهەمی هاوبەشی ناوەندی ڤەژینی مەریوان و چاپەمەنیی مانگی بانە

0
3301

ڕۆژی کورد: کتێبی ڕێزمانی کوردی، نووسراوەی دوکتۆر ئەوڕەحمان حاجی مارف، لە پێنج بەرگدا، سەرماوەزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم بەرهەمە، کە لە لایەن ئەندامانی کومیتەی زمان و ئەدەبیاتی ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژینی مەریوانەوە، تایپ و پێداچوونەوەی بۆ کراوەتەوە، لە لایەن چاپەمەنیی مانگی بانەوە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ڕێزمانی ئەوڕەحمانی حاجی مارف کە بابەتەکەی لێکۆڵینەوەی کوردییە، پێکهاتووە لە: (ناو ۱۹۷۹، جێناو ۱۹۸۷، ئاوەڵناو ۱۹۹۲، وشەسازی ۱۹۹۸، کردار ۲۰۰۰) و ئەمجار لە ڕۆژهەڵات لە چاپی نوێدا هاتە بەردەستی خوێنەرانەوە.

دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف (لەدایکبووی ١٩٤٠لە سلێمانی)، زمانناس و مامۆستای زانکۆ و نووسەری بەناوبانگی کوردە. لە سلێمانی چووە بۆ سۆڤیەت و لەوێ ماستەری لە زمان و ئەدەبی ڕووسی وەرگرتووە. لە بەشی ڕۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت لە لێنینگراد دکتۆرای زمانی کوردی پێ دراوە و پاش ١٣ ساڵ ژیان لە سۆڤیەت گەڕاوەتەوە بۆ ئێراق.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.