ئیسراییل هێرشی کردە سەر سێ پێگەی حەماس لە غەزە

0
993

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەمە 23ی مای/2ی جۆزەردانی ٢٧١٨ی کوردی، ئەرتەشی ئیسراییل هێرشی کردە سەر ژێرزەمینێکی سەربازیی حەماس لە کەرتی غەزە.

ڕۆژی کورد:  ئەرتەشی ئیسراییل هاوکات هێرشی کردووەتە سەر دوو شوێنی سەربازیی تایبەت بە هێزی زەریایی حەماس.

ئیسراییل دەڵێ ئەو هێرشەی لە وڵامی هێرشی ئەو فەلەستێنیانە ئەنجام داوە کە لە سنوور دەرباز بوون و گەرەکیان بووە پاسگایەکی ئیسراییل ئاگر بدەن.

ڕۆژی سێ شەمە، گرووپێک لە فەلەستێنیەکانی سەر بە حەماس بە نیاز بوون لە ناوچەی هەیفا لە سنووری ئیسراییل دەرباز بن و پاسگایەکی ئیسراییلیئاگر بدەن و بیتەقێننەوە.

ڕاگەیێنەکانی فەلەستێن ڕایانگەیاندووە کە دوو لۆتکەی حەماس لەو هێرشەدا پێکراون و دەنگی سێ تەقەی توندیش بیستراوە.

شوێنەگە بە هۆی ئەو هێرشە ئاگری گرتووە بەڵآم دەگوترێ کوژێندراوەتەوە.

نەخۆشخانەی غەزە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە هیچ کوژراو و خەساری گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.