ئایا شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرایل ڕوو بدات

0
1010
کۆمار ئەحمەدی

ئێران و ئیسرایل لە مێژوودا، زۆر لەیەک نزیک بوون، ئیسرایل سەیری مێژوو دەکاتم ئەزموونی لێ وەردەگرێت. قودس دووجار ئازاد بووم ئیمامی عومەر و سەلاحەدینی ئەیووبی ئازادیان کردووە. بۆیە ئیسرایلیەکان باش دەزانن بوونی ئێران، بەرژەوەندیی ئیسرایل زۆرتر دەپارێزێت تاکو ئەوەی ئێرانێکی شیعە لەناو بچێت.

شەڕی ڕاستەو خۆی ئیسرایل و ئێران، ئیسرایلیش تووشی خەسار دەکات، مانەوەی ئێران لە بەرژەوەندیی ئیسرایل دایە، لە داهاتوشدا ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بگۆڕێتم بەدڵنیاییەوە لە درێژخایەندا ئێرانێکی دێموکرات، لەگەڵ ئیسرایل دەبنە هاوپەیمان، وەک سەردەمی شا، هاوپەیمان بوون لە دژی عەڕەب. مێژوو پێمان دەڵێ کە شیعە بۆ سونە یان فارس بۆ عەرەب یان ئیسرایلی وعەرەب هیچ کات یەک ناگرن، ئەگەر یەکگرتنێکیش لە ئارادا بێ ئەوا کورت خایەنە بەڵام لە درێژ خایەندا ناتوانن هاوپەیمان بن.

ئیسرایل دەیهەوێت بە بیانووی بوونی ئێران لە سووریە، هەرچی بنکەی سەربازیی سووریەیە لەناوی ببات و سووریەیەکی لاواز بهێڵێتەوە. ئێرانیش بە هەموو شێوەیەک لەو شەڕە خۆی لادەدات، شەڕێک کە ویستی وڵاتانی عەڕەبی و لە سەرووی هەموویانەوە عەڕبستان و هەروەها ویستی تورکیەشە. هێژموونیی ئێران لەناوچەکە، بریتیە لە فراوان کردنی دەسەڵاتی شیعە لە وڵاتانی ناوچە. ئێران دەزانێت بەتێکهەڵچوون لەگەڵ ئیسرایل، وڵاتانی زلهێزی وەک فەڕانسە و ئامریکا و بریتانیام پشتیوانی لە ئیسرایل دەکەن، ئێرانیش بەرگەی ئەو شەڕە ناگرێت، بۆیە ئێران ئەگەریش لەو شەڕە تێوەبگڵێت، ئەوە بەدڵنیایی کۆتایی بەدەسەڵاتەکەی دێت، چون وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت عەڕەبستان ڕاستەوخۆ بەشداریی ئەو شەڕە دەکەن، بەڵام ئێستا بۆ ئێران بە هیج شێوەیەک گونجاو نییە خۆی تووشی ئەو شەڕە بکات. ڕووسیە و ئامریکاش بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لەو شەڕە دەکەن، چونکە لە بەرژەوەندیی هیچ کامیاندا نیە بەتایبەت ڕووسیە، چون ڕووسەکان ئێستا بەشێکی سەرەکین لە دەسەڵات و یاریە سیاسیەکانی سووریە، بۆیە ڕووسەکان لە بەربەرژەوەندی خۆیانە کە ڕێگری لەو شەڕە دەکەن.

لەڕاستیدا ناوچەکەش بەرگەی شەڕێکی تر ناگرێت، بۆیە ئێستا هەموو دوونیا خوازیاری ئەوەیە کە بە شێوەیەک ئارامی بگەڕێننەوە بۆ ناوچەکە. شەڕی داعش خەساری ئابووری و گیانی و ماڵ وێرانیی زۆری لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام شەڕو ئاڵۆزی لەبەرژەوەندیی ئیسرایل دایە، بە نائارام بوونی ناوچەکە، ئیسرایل لە ئاسایشدا دەژی. لەشەڕی سووریەوە تا ئێستا نەمانبیست هێرشێک بکرێتە سەر ئیسرایل، هەمووکات ئیسرایل هێرشی کردووە بۆ سەر سوریە و بۆ ئەو ئامانجانەی کە خۆی ویستیویەتی بۆیە ئیسرایلیەکان بەئاڵۆزی لەناچەکە کەڵک وەردەگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.