هاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی، توركییه‌ و عێراق له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان پەرەی سەندووە

0
7

حه‌سه‌ن ڕووحانی و ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان دوای وتووێژی هه‌یئه‌ته‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن له‌ تاران ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گشت پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ پاڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق دان و سه‌رسه‌ختانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
ئه‌ردۆغان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات، گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ سوورییه‌ و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانی عێراق چووه‌ تاران و له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕووحانیه‌وه‌ پێشوازی لێكرا. سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ “سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی هه‌رێمی كوردستان كارگه‌لێكمان كردووه‌ و سێ وڵاتی ئێران، توركییه‌ و عێراق بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كاری زیاتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن. نه‌ ڕووحانی و نه‌ ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌م ئێقداماته‌ تازانه‌ قسه‌ و باسی زیاتریان نه‌كردووه‌. كۆماری ئیسلامی و توركییه‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ستنی سنووره‌كانیان به‌سه‌ر كوردستاندا كردووه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركییه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوو وتی كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بیهه‌وێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی ئه‌نجامی عه‌مه‌لیاتی نیزامی هاوبه‌ش له‌ دژی هه‌رێمی كوردستانه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە