نه‌شته‌ر ! به‌ ره‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه‌

0
187

یوونس ره‌زایی
.
.

به‌ کۆڵانه‌وه‌ ده‌تبینم
له‌ “تابووت”ی خۆت‌دا رووبارێکی تری
.
(واته‌ رابردووت که‌ وێنه‌یه‌کی لێڵ بوو له‌ ده‌ریا…

ده‌ریاش
نه‌ک ئه‌و کاتانه‌ی بڵێسه‌کانی شێتن
ئه‌و مه‌حه‌ل که‌ ده‌فی مانگ زه‌رد و بێده‌نگه‌
له‌ دیوانی شاعیران دا… که‌ ئاسمانێکی غه‌واره‌
.
واته‌ ئاسمان ته‌خته‌یه‌کی ره‌ش نه‌بوو
ئه‌سپێک ته‌قڵه‌ کوت تێی‌دا شێعر بێ
زه‌مینیش جه‌غزێک نا به‌ ده‌وری … دۆزه‌خ دا
.
به‌ کورتی … باران له‌ کۆڵان ده‌بارێ و
من جگه‌ره‌یه‌ک له‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م داده‌گیرسێنم
و هه‌ر هیچ… باخێک به‌ زه‌مانه‌وه‌ نابینم …
بێ ناسنامه‌یه‌ک له‌ باڵێکی سوور)
.
به‌ تاریکه‌وه‌ ده‌تدوێنم
وێڕای ناخی ره‌وه‌زێک مات…

( ره‌وه‌ز به‌ واتاکانی ئینسانه‌وه‌ نا… له‌ مێژووی‌دا
به‌ قه‌ڵافه‌تی رابردووشه‌وه‌ نا… که‌ به‌رزه‌ و دوور له‌ ره‌نگه‌کان
به‌ قووڵایی شه‌وگاره‌وه‌… که‌ بێ سه‌روشوێن ده‌بێ ئه‌سپێک له‌ بوومێک‌دا
که‌ سه‌وزه‌ تا هه‌میشه‌
.
سووریش واتای دیکه‌ی جودا له‌ ته‌قینه‌وه‌ی پرسووس و
ئاڵای چین و ریستوورانی تاڵی قاوه‌
.
سوور هێمای دی
هوتێلی تر
شێعری دیکه‌ش
وه‌ خه‌نجه‌رێکیش که‌ دڵۆپ دڵۆپ خۆتی … له‌ کالانی ته‌وه‌للا
بۆ من که‌ تابووتت له‌ سه‌ر شانم … ده‌گمێنێ
.
-من تا لووتکه‌ … تا به‌رزایی خوێن… تا هه‌تاو
من تا باران…تا ناخی دار…تا لاپه‌ڕه‌ی روونی کانی
ته‌نیا ته‌نیا تابووتت ئه‌ی مێژووم
به‌ زاراوه‌ی خۆشم
ساڕێژ ده‌که‌م.
وه‌ ده‌تلێمه‌وه‌ به‌ نووکی نه‌شته‌رت دا
ده‌زانم … تا سنوورێکی که‌ مه‌زاری ئاوره‌….
.
لاپه‌ڕه‌کانی دوێنێ دیسان به‌ شه‌قام وه‌ربوون
.
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م خه‌ون بوو
دووه‌م خوێن و وێرانی هه‌تا سنوورێک له‌ ئاو
لاپه‌ڕه‌کانی دی په‌ڕه‌وازه‌ی ئاور و ته‌نیایی
.
دوا لاپه‌ڕه‌م ته‌له‌ویزیۆنێکی مێوینه‌

-بمبووره‌ من میهره‌بانی
واتایه‌کی دی بۆ خه‌نجه‌ر
رێیه‌ک بۆ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ مه‌رگ …
له‌ مێوینه‌کان دا دووپات ده‌بێته‌وه‌ ئاوێنه‌-
.
“وی‌تی‌”یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ مێژووی ئوتریش و
ئۆپێڕی با
فیلمێک له‌ سه‌ر دۆڵفینه‌کانی دووبلین و
ته‌نانه‌ت بێڕلینیش …
به‌و هه‌موو شووره‌یه‌وه…‌ که‌ تامێکی تفتیان به‌ ئاسمان به‌خشی
.
دوا لاپه‌ڕه‌م درێژه‌ی تابووتت نا که‌ ون بوو
رووبارێک دێڕ به‌ دێڕی سبه‌ینێ
.
ماڵئاوا سوور! … به‌ واتایه‌کی دیکه‌وه‌
نه‌شته‌ر ! به‌ ره‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه‌…
که‌ سوور نییه‌… له زمانت‌دا شاراوه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت