سیروان نژاوی، گیراوی سیاسیی کورد لەسێدارەدرا

0
1026

کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ٤ ساڵ لە بەندکرانی، سیروان نژاوی گیراوی سیاسیی کوردی لە گرتووخانەی شاری تەورێز لەسێدارەدا.

ماڵپەڕی “هرانا” ئۆرگانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەزاری حوسێن نژاوی برای سیروان نژاوی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و رایگەیاندووە؛ بەرپرسانی گرتووخانەی تەورێز بنەماڵەی ئەو گیراوە کوردەیان لەوە ئاگادارکردۆتەوە کە کوڕەکەیان لەسێدارەدراوە و داوایان لێکردوون، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی سەردانی ئەو گرتووخانەیە بکەن.

حوسێن نژاوی بە هرانا-ی راگەیاندووە؛ لەکاتێکدا ئەم بڕیارە جێبەجێ کراوە کە پێشتر بڕیارەکە هەڵپەسێردراوە و بەر لەوەی براکەشی لەسێدارەبدرێت، بەرپرسانی دەزگای دادی ئێران ئاگاداریان نەکردوونەتەوە.

سیروان نژاوی ساڵی ٢٠١١ لە شاری کەرەجی ئێران دەسبەسەر کرابوو و دواتر لە دادگایەکی شاری مەهاباد و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردیه‌كاندا سزای لەسێدارەدانی بەسەرداسەپێندرابوو.

سیروان نژاوی مانگی فێبریەی ساڵی ٢٠١٥ وێڕای گیراوانی سیاسی ئیبراهیم عیساپوور، سامان نەسیم، یۆنس ئاقایان، حەبیب ئەفشاری و عەلی ئەفشاری- کە هەموویان سزای سێدارەیان لە سەر بوو – بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کرابوون.

تا ئێستا لەو ناوانە لەسێدارەدرانی عەلی ئەفشاری و حەبیب ئەفشاری پشتڕاست کراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.