مەلا بەختیار باس لە مەترسیی بوونی باشوور بە دوو وڵات دەکات

0
35

هەرچەند لە دوای ئازادکرانی باشوور و دواتر ئاززادبوونی ئێراق و ڕاگەیاندنی فیدراڵی لە باشوور، تا ئێستاش هەرێمی کوردستانی باشوور، دوو زۆن و دوو ئیدارە بووە، ئێستا مەلا بەختیار دوای چەند ڕۆژ بێدەنگی باس لە مەترسیی بوونی هەرێمی کوردستانی باشوور بە دوو ئیدارە دەکات کە پێدەچێ مەبەستی دوو وڵاتی جیا بێ.

رۆژی کورد: مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێریی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی دۆخی شاری کەرکوک و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند ” روداوی كارەساتباری كەركوك، ئەگەر لەسەر هەركەس‌و گروپ‌و لایەنێك، هەر تاوانێك سەلمێندرا، ئەوكاتە دەبێ‌ دادگا توندترین سزایان بدات”.

بەپێی هەواڵی ئێن ئار تی، مەلابەختیار ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم روداوانە، لەخۆڕا رویاننەداوە هەرلایەك بەپێی سەنگی خۆی‌و هەموو كاربەدەستێكیش، بەپێی پێگەكەی، پشكی كارەسات‌و روداوەكانی بەردەكەوێ‌.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا مەلابەختیار پیێویستە لەناو یەكێتیدا بەهەمان شێوە، هەڵسەنگاندن لەسەر هۆكارە راستەقینەكانی كێشەو روداوەكانی ناو یەكێتیبكرێ‌. هەتا سەرئەنجامی هەڵسەنگاندن، بەبەڵگەی تەواوەوە، روداوە كارەساتبارەكان، ساغنەكاتەوە، پێشوەخت تومەت دابەشكردن لەراگەیاندن‌ و لەچاوپێكەوتنەكاندا كارێكی ناشایستەیە.

مەلابەختیار وتی ” پەرلەمانی كوردستان، یان هەر كۆمیتەیەكی شارەزای بێلایەن، هەڵسەنگاندێكی قوڵی هەمەلایەنە، بەبەڵگەوە، لەسەر كۆی روداوەكان بكات”.

قسەکانی مەلا بەختیار لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە بەشێکی بەرچاو لە چاوەدێرانی پرسە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، مەلا بەختیار و هێرۆخان وەک داڕێژەری سەرەکیی پیلانی فرۆشتنی کوردستان بە ئێران دەناسن و لە هەمان کاتیشدا، ئەمڕۆ چوار شەممە، لەسەر ڕووداوەکانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند “چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له‌ ڕێبازی یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌مان له‌م ڕووداوانه‌دا به‌ مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی كاتی شه‌خسی ده‌بنه‌ هاوكار و ده‌ستكێشی داگیركه‌ران و به‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه‌ خۆیان ده‌خزێننه‌ ناو لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه”.

مەلابەختیار لەو ڕاگەیەندراوەدا وتوویەتی “کێشەکانى یەکێتى گەیشتۆتە بنبەست‌ و مەترسی جیابونەوەیەكی گەورە، هەڕەشە لەیەكێتی دەكات، دوو ئیدارەیی‌و جیابونەوەی ناو یەكێتی یان جیابونەوەی ناو یەكێتی‌و دوو ئیدارەیی، لەم هەلومەرجەی دوای كارەساتی كەركوك، پەیوەندییەكی توندوتۆڵیان بەیەكەوە هەیە.”

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی  ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام لەكۆبونەوەی دووقۆڵی یەكێتی‌و پارتی‌و سێقۆڵی لەگەڵ پارتی‌و یەكگرتوشدا، سور بووە لەسەرئەوەی بەدیلی ریفراندۆم قبوڵ بكەین.
مەلابەختیار وتیشی “هەلپەرست ‌و هەرزە ئەقڵەكانی ناو یەكێتی ‌و فەیسبوكبازەكانیش كە هەر خەریكی شێواندنی زهنیەتی خەڵكن.

مەلابەختیار لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا وتوویەتی “دژی جیابونەوەم لەناو یەكێتیداو دژی دوو ئیدارەییم. بەتوندی دژی ئەوەشم جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناو یەكێتی، هیچ رێگەیەكی تر بگیرێتەبەر”.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا مەلابەختیار ڕاشیگەیاند “هیچ كەسێك ‌و هیچ بنەماڵەیەك، بۆی نەبێ‌، لەباتی ئۆرگانە رەسمییەكانی یەكێتی، بڕیار بدات، یان كۆبونەوە لەگەڵ هیچ لایەكدا بكات”.

مەلابەختیار: لەبەشێكی بەرچاوی سیاسەتدا، بەهۆی هەلپەرست‌و هەرزەكارانەوە، شكستمان خوارد!

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی دۆخی شاری کەرکوک و پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند ” روداوی كارەساتباری كەركوك، ئەگەر لەسەر هەركەس‌و گروپ‌و لایەنێك، هەر تاوانێك سەلمێندرا، ئەوكاتە دەبێ‌ دادگا توندترین سزایان بدات”.

مەلابەختیار ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم روداوانە، لەخۆڕا رویاننەداوە هەرلایەك بەپێی سەنگی خۆی‌و هەموو كاربەدەستێكیش، بەپێی پێگەكەی، پشكی كارەسات‌و روداوەكانی بەردەكەوێ‌.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا مەلابەختیار پیێویستە لەناو یەكێتیدا بەهەمان شێوە، هەڵسەنگاندن لەسەر هۆكارە راستەقینەكانی كێشەو روداوەكانی ناو یەكێتیبكرێ‌. هەتا سەرئەنجامی هەڵسەنگاندن، بەبەڵگەی تەواوەوە، روداوە كارەساتبارەكان، ساغنەكاتەوە، پێشوەخت تومەت دابەشكردن لەراگەیاندن‌ و لەچاوپێكەوتنەكاندا كارێكی ناشایستەیە.

مەلابەختیار وتی ” پەرلەمانی كوردستان، یان هەر كۆمیتەیەكی شارەزای بێلایەن، هەڵسەنگاندێكی قوڵی هەمەلایەنە، بەبەڵگەوە، لەسەر كۆی روداوەكان بكات”.

مەلابەختیار لەو ڕاگەیەندراوەدا وتوویەتی “کێشەکانى یەکێتى گەیشتۆتە بنبەست‌ و مەترسی جیابونەوەیەكی گەورە، هەڕەشە لەیەكێتی دەكات، دوو ئیدارەیی‌و جیابونەوەی ناو یەكێتی یان جیابونەوەی ناو یەكێتی‌و دوو ئیدارەیی، لەم هەلومەرجەی دوای كارەساتی كەركوك، پەیوەندییەكی توندوتۆڵیان بەیەكەوە هەیە.”

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی  ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام لەكۆبونەوەی دووقۆڵی یەكێتی‌و پارتی‌و سێقۆڵی لەگەڵ پارتی‌و یەكگرتوشدا، سور بووە لەسەرئەوەی بەدیلی ریفراندۆم قبوڵ بكەین.
مەلابەختیار وتیشی “هەلپەرست ‌و هەرزە ئەقڵەكانی ناو یەكێتی ‌و فەیسبوكبازەكانیش كە هەر خەریكی شێواندنی زهنیەتی خەڵكن.

مەلابەختیار لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا وتوویەتی “دژی جیابونەوەم لەناو یەكێتیداو دژی دوو ئیدارەییم. بەتوندی دژی ئەوەشم جگە لە چارەسەركردنی كێشەكانی ناو یەكێتی، هیچ رێگەیەكی تر بگیرێتەبەر”.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا مەلابەختیار ڕاشیگەیاند “هیچ كەسێك ‌و هیچ بنەماڵەیەك، بۆی نەبێ‌، لەباتی ئۆرگانە رەسمییەكانی یەكێتی، بڕیار بدات، یان كۆبونەوە لەگەڵ هیچ لایەكدا بكات”

لەو ڕاگەیەندراوەدا لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی بڕی یەکلاکەرەوەی خۆی داوە لە بارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکاندا وتوویەتی “لەهیچ كۆبونەوەیەكدا بەشداری ناكەم، ئەگەر كۆبونەوەكە شەرعیی نەبێ‌‌ و دوا دەسەڵاتی سیاسی‌و حزبی، نەگەڕێتەوە بۆ سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتی”.

ە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا مەلابەختیار ڕایگەیاندووە، هەرگیز هەژمونگەری هیچ كەسێك‌ و هیچ بنەماڵەیەك‌ و هیچ دەستەگەرییەك، قابیلی قبوڵ نییە بۆم. چونكە كولتوری سیاسی یەكێتی وابووە. نەك ئەمەی دەگوزەرێ‌، تائێستا لەبەرخاتری كەسوكاری شەهیدان‌ و سەرۆك مام جەلال‌ و پێشمەرگە و مێژووی یەكێتی خۆم بە نیمچەبەرپرسیار زانیووە و هەوڵم داوە بۆ چارەسەر، بەڵام لەمەودوا ئەو نیمچە بەرپرسیارێتیەش كاریگەری نەماوە لەناو هاوكێشەكاندا، بۆیە پێشكەشی ئەوانەی دەكەم، لەناو هەموو جەمسەرەكاندا، هەڵپەیانە مەرام‌و نەخشەكانیان دوای مردنی سەرۆك مام جەلال بەدیبهێنن.
هەلپەرست ‌و بازرگان‌و ئاژاوەگێڕان، لەباتی ئەوەی دەست بە كڵاوی شكستەكانیان بگرن نەكا رەشەبای توڕەیی خەڵك بیبات، كەچی هێشتا زمانیان پاراوە و پاساویان سازە و تەلەفزیۆنەكانیشیان داگیركردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌