کودتاکەی باڵی کودتاو ئێران

0
891

نووسینی: پشکۆ

لە ٣١ ئابدا پارتی لە شەڕێكی ئاشكراو هەمەلایەنەدا بوو، لەگەڵ یەكێتی. هێزە ئقلیمیەكان لەكوردستان هەبوون بەئاشكرا وەك ئێستادەستێ وەردانیان دەكرد .پارتی لەژێر گوشاری یەكێتی و هاوپەیمانەكانیدا لە مەترسی گەوورەدابوو . دەستی برد بۆ ئەم كارەو دەستكێشی سپای داگیركەری عێراقی بۆ هەولێرکرد . فۆرم و ناوەرۆك و كۆی میكانیزمەكانی هەرهەموو دژە نیشتمانی بوون و هەن . ئێستا یەكێتی هاوبەشی دەسەڵات و دەوڵەت و داهات و هەموو جومگەكانی كوردستانە. ئەم خیانەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەی باڵێكی یەكێتی ، نەخشەیەكی بیركراوەی داڕێژراوبووە.  نەخشەیە كە سەرەڕای خیانەتی نیشتمانیی، لە ژێرپێ نانی هەموو موراڵێك و هەرەسی باوەڕو ڕەوشت و نیشانەی تا ئەوپەڕی دۆڕان و هەرەسی هەموو كەسایەتیەكانی بازنەی ئەم كودتایە، تا ئاستی پۆخڵەواتی كۆمەڵایەتی و لۆمپنیزمێكی ناشیرینی پەراوێزی پۆخڵەترین دژە كولتوورەكانی دەسەڵاتە توتالیتەر و داگیركەرەكان . ئەمە تێپەڕاندنی هەموو سنوورەكانی ئەخلاقی كوردەوای و چەمانەوەیە لە /میهرائاوی / كۆیلەیەتی داگیركەرانی كوردستاندا. ئەوباڵەی یەكێتی دەیتوانی دژایەتیی گشتپرسی و بارزانی و گوتارەكەی زۆر بە ئاشكرا بكات . دوچاری ئەم هەرەسە گەوورە سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەخلاقیەش نەبێت و لە پێگەی لە ئێستا باشتریش دابێت . دەیتوانی نەچێتە ناو گشتپرسی و سەركردایەتیی بەرەی نەخێری بكردایە. هەرچەندە من بۆ خۆم ، ئێستا ئیتر کەمترین گومانم نیە کە ئەو بەرە و هەموو مینبەر و کەسەکانی، لانیکەم ئەم باڵەی کودتا یاریان بووە، ئەگەر خۆی سەرکردایەتی نەکردبن. دەیتوانی لێرەوە یادەنگی بەڵێ شكست بدات ، یا هەر نەیەڵێ بەرزانی ئەم پرۆسە ئەنجام بدات ، چونكە لەو دۆخەدا پارتی زۆر تەنیا دەكەوت و ئەگەری گشتپرسی زۆركەم بوو، یا پاش گشپرسی و دەركەوتنی مەترسیەكانی سەر كەركووك و هەڕەشەكانی عبادی، دەیتوانی ئاشكرا هەڵوێست بگرێت و نەچێتە شەڕەكەوە لەگەڵ پارتی، كە بێگومان لەو كاتەدا ئیتر پارتیش نەدەچووە پێشتر .

ڕوونە ئەو باڵەی یەكێتی هەموو ئەوانەی زانیوە . بەتایبەتی كە پەیوەندی خزمانەی لەگەڵ سەرچاوەكانی ئەو مەترسیانەو داگیركەرانی كەركوك هەیەو بووەو دەبێت. پرسیارئەمەیە ئەو باڵە كودتاچیە بۆ ئەوانەی نەكردو خۆی خستە ئەم هەرەسە ئەخلاقی و سیاسی و نیشتمانیی و نەتەوەیتە، كە بە زوویی یەخەی دەگرێت . هەموو ئاماژەكان دەری دەخەن پرسی گشتپرسی باڵی كودتای دوچاری پووكانەوەو هەڵتەكان كردبوو ، هەر جۆرە دژایەتیەكی لە هەڵدێرێكی مەزنەوە ئەم باڵە كودتاچیەی هەڵدەدێرا. سەركردە دیار و بە وەجەكانی ناو یەكێتی وەك كۆسرەت وشێخ جەعفەرو مەلا بەختیارو دكتۆر نەجمەدینی پارێزگارو زۆری دیكەی لێ ڕاست دەكردنەوەو بۆیان نەدەچووە سەر .

ئەم سەركردانە هەر ئەوانەن كە خۆیان پێیان دەوتن “پارتیەكانی ناو یەكێتی “. ئەم دۆخە و دووریی كەسێكی خۆشەویستی وەك بەرهەم ساڵح لە یەكێتێ و ڕای گشتیی ئەم باڵەی یەكێتی بردبووە گۆشەی ڕینگەكەوەو لە چركەكانی تەسلیم وهەڵپڕوكاندا بوو. سەركەوتن لە كەركووك و سەربەخۆی، میكانیزمێكی دیكەی هەرەسی ئەم كودتاچیانە بوو ، چوون قاچاخی نەوتی كەركووك و ڕانت و دزیەكان و شەراكەتی پارەی ڕەشی لەگەڵ پارتی لێ دەسەندنەوە، لەم دۆخەدا یەكێتی دەبووە یەكێتیی یەكیەتیەكان و ئەو باڵەش دەبوایە بە كەمترین ڕازی بێت و هەموو ئمتیاز و چەپاولەكانی ئێستاو پێشووی لەدەست بدات.

ڕوون بوو پارتی بە بەرنامەو ئارام و كیسەڵی كەوتبووە یارمەتیی باڵی /یەكێتی ناویەكێتی / و لە ڕێگای كاك كۆسرەت و ناوە وتراو نەوتراوەكانی دیكەوە هەنگاو بە هەنگاو دەسەڵاتی باڵی كودتای كەم دەكردەوە. باشیی ئەم كارەی پارتی سەڕەڕای باڵ و پەڕكردنی كودتاچیان، یەكێتی دەكردەوە یەكێتی و یەكڕیزی باوەڕپێكراوی كوردی دەستەبەر دەكرد. باڵێ كودتا و دۆستە ئێرانی و حەشدیەكانی لە ڕۆژی فستیواڵی گشپرسیی سلێمانیەوە و ڕەنگە زووتریش بیریان لە پیلانێكی واكردۆتەوە. هەڵوێستی ئەمریكاو هاوپەیمانان و ئەرخەیان بووبیان لە “پاسیفیی” هەڵوێستی ئەوان . هاتنی سەردارەكایەن، كەبەڕاستی دەبێتە (سەری داریشیان) و پاشان هەڵوێستی عەبادی ، ئەم باڵەی ساق كردەوە كە دەبێ كودتابە دوومەبەستی سەركی بكات.

 یەك ؛ گرنگتر لەفرۆشتنی كەركووك بۆ ئەم كودتاچیانە ئاچمز كردن و هەتا كوشتنی سەركردە ڕاستیەكانی یەكێتی كەناویان هات. لەكۆڵبوونەوەی نەجمەدین كەریم و بەدەست هێنانەوەی پارێزگاریی كەركووك . یەكێتی لەم جۆرە كودتانەدا لە ناوخۆی خۆی و دژی سەركردەكانی خۆی ئەزموون و مێژوویەكی هەیە. كودتای گرتنی مەلابەختیار و ئاڵای شۆڕش، كودتای سەرنەكەوتوو كۆچكردوو نەوشیروان دژ بە مام جەلالی ڕەحمەتی ،كە ئاكامەكەی بووە جیابوونەوەو گۆڕان . تازەترتنیش پێش كەركووك دواپەیمان نامەی هێرۆ و كۆچكردو نەوشیروان مستەفا ،كە بەئاشگرا دژی مەلابەختیارو باڵی ئەوبوو.

دوو بەدەستهێنانەوەی کەرکووک ،کەدەیان دیت رؤژبەڕۆژ باڵی یەکێتیەکانی ناویەکێتی وهێزی پارتی تیادا بەهێزتردەبن .

دەبوایە سەركردە یەكێتیەكانی یەكێتی ، بیریان لەم ئەزموونە بكردایەتەوەو هێندە دەستی كەم باڵی كودتایان نەگرتیایە . گومان نییە باڵی كودتا هەر لەگەڵ گرژبوونی نێوان هەولێرو بەغاو هەڕەشەكانی عبادیەوە ئەم پیلانەیان داڕشتووە.سێ جار هەوڵی كودتایان دابوو. هەوڵ بۆ ناچاركردنی سەرۆكی ئەنجومەنی كەركووك بە هەڵوەشانەوەی گشتپرسی كەركووك.هەوڵی لابردبی نەجمەدین كەریم. . هەوڵی هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی سیاسی هەرێم ، كەئەم ناوەو ئەنجوومەنە باڵی كودتای زۆر ترسان و تۆقان و خستێ خۆی .

سەرەڕای ئەمەش دەبوایە كورد بی زانیبا ،کە ئێران ئەندازیاری ئەم جۆرە كودتاو پیلانانەیە. كودتای حەماس لە فەلەستین لە دەوڵەتی یاسای و خەلقی حیزب و ڵا نموونەی دیارو بەرجەستەن. .

ئەم پیلانە تەنیا بۆ ئەم مەبەستانەنەبووە، ئێران ڕێك وەك حەماس نەخشەی شەڕی ناوخۆشی دانابوو ، كە باڵی كودتاو حەشدی هاوڕێی و عێراق بخاتە گیانی هێزەكانی سەربەخۆی و كوردستان . ئەم. بەشە لە نەخشەكە شومترین بەشی ئەم كودتایە،كە كورد تائێستا لێی دەربازبووە. هەرچەندە ڕەنگە درێژەی بێت و هاوڕێ لەگەڵ حەشد و عێراق و سپای پاسداران باڵی كودتاش پەلاماری هەولێر بدەن . ئەم پالامارە تەنیا بۆ لێدانی هەولێر و لەباربردنی سەربەخۆی و گشتپرسی نابێت. بۆ ویرانكردنی تەواوی باڵی یەكێتی ناویەكێتی و یەك چاوكردنەوەی دەسەڵاتی كودتایە. دەسەڵاتی كودتا دەزانی زۆر ناخایەنێ و چارەنووسی لە حەماس خراپتر دەبێت،  بۆیە دەیەوێت تا دەتوانێ وێرانكات .پێویستە یەكێتیەكانی ناویەكێتی و پارتی و هیزە سەربەخۆخوازەكان ئەم دەرفەتە نەدەن باڵی كودتاو ئێران. . هەمووئاماژەكان. دەڵێن تەمەنی ئەم كودتا كورتە. هەل ومەرجی جیهانی و ناوچەیی لە مەودای مام ناوەندیدا زەبری كوشندەی لێدەن.یەكێتیەكان دەبێ خۆیان ڕێكخەنەوەو پارتی و هێزە سەربەخۆخوازەكان یاوەریان بن . ئەمەكودتای باڵی كودتاچیە نەك یەكێتی . یەكێتی هێزێكی ڕەسەنی كوردستانی خەباتكارە ،كە بەزووی شانی خواربوویبخۆی ڕاست دەكاتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.