عەرەبستان ویزای نەدا بە بەپرسانی ئێران بۆ بەشداری لە دانیشتنی وڵاتانی ئیسلامی

0
203

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەوە، وڵاتی عەرەبستان وزای نەداوە بەرپرسانی ئێرانی تا  بەشداری  لە دانیشتنی وڵاتانی ئیسلامیدا بکەین کە لە ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە ڕێکەوتی ٨ و ٩ی ڕەشەممە و بە سەرۆکایەتی تورکیە لە جەددەی پێتەختی سعوودیە بەڕێوە چوو.

پەیوەندییەکانی ئێران کە لە ماوەی ٣٧ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا کەمتر دۆخێکی ئاسایی بە خۆیەوە دیتووە و بەردەوام وڵاتی عەرەبستان، ئێران بە دەست تێوەردان لە کار و باری وڵاتەکەی لە ڕێگای هاندانی شیعەکانی سعوودیە تاوانبار دەکات، لە دوای لەدار دانی شێخ نەمر، ڕێبەری شیعەکانی عەرەبستان و دواتر ئاگر تێبەردان لە کۆنسوولگەری و سەفارەتی سعودیە لە ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی هەر دێت و گرژتر دەبێت.

حەمید بەعیدی نەژاد، بەڕێوەبەری گشتیی سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی کار و باری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئیران، ناڕەزایەتی ئێرانی لە هەمبەر ئەو کردەوەی سعوودیە ڕاگەیاند و گوتی: “هەر جۆرە بڕیارێک کە بە بێ ئامادەبوونی تاقمی ئێرانی لە جەددە بگیردرێت، هیچ ڕەسمی و بڕواپێکراو نیە و ڕەوایی نابێ”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت