هارجیت ساجان وەزیری بەرگری کانادا کە پێشتر و لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵێنی دابوو کە ئەگەر بێت و وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتی کانادا هەڵبژێردرێت ئەوا هێڕشە ئاسمانییەکان بە دژی داعش ڕادەگرێت، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ جەستن ترودو سەرۆک وەزیری کەنەدا و ژمارەیەک کاربەدەسـتی دیکەی باڵا ئەمەی ڕاگەیاند، بەڵام گوتی لە بەرامبەردا ژمارەی ڕاهێنەرانی لەشکری زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکەن تاوەکو ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 210 ڕاهێنەر.
شایانی باسە کە فڕۆکەکانی دیدەوانی و پـێدانەوەی سووتەمەنی کە لە ئێسـتادا بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان.
ئەو بڕیارەی کانادا لە کاتێـکدایە ڕاوەرگرتنی گشتیـیەک نیشانی داوە دوو لەسەر سێی کەنەدیـیەکان پشـتیوانی لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش دەکەن و لەگەڵ ئەوەدان زیاتر بکرێن.
شایانی باسە کە بەپێی ڕووداو ئاڵوگۆڕییەکانی ناوچە و شەڕی سووریە، پێدەچێت لە قۆناغی نوێی شەڕی سوورییەدا وڵاتانی ئوروپایی بەشداری ڕاستەوخۆی خۆیان لە شەڕەکەدا کەم بکەنەوە و یارمەتی وڵاتانی عەرەبی بدەن بۆ بەشداری ڕاستەوخۆ و بە ڕێگای هێزی زەوییەوە.