Home Blog Page 6

بانگەوازی هاوبەش لە پێوەندی بە داگیرکاری و هێرشی ڕژیمی تورکیە

0

جەماوەری دلسۆزی کوردستان

ئێمە ئەو لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە بەتۆندی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بەو ڕژیمە بۆ سەر عەین عیسا ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەست بەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن.

هەروەها داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەورۆپا و … دەکەین فشار بخەنە سەر تورکیای داگیرکەرو گرووپە تیرۆریستیەکان و بەزووترین کات هێرشەکانیان بوەستێنن .

سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ داگیرکەران .

ئەو لایەنانەی واژۆی ئەو بانگەوازە هاوبەشەیان کردووە بریتین لە:

– پارتی ئازادی کوردستان – سەربەخۆ PAK

– بزوتنەوەی یەکسانی کوردستان

– پارتی نیشتمانی کوردی لە سوریا PNKS

– بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

– پارتی سەربەخۆیی کوردستان – کۆنفڕانس

– پارتی ڕوج دیموکراتی کوردی لەسوریا ROJ

– پارتی برایەتی کوردستان

– بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان TAK

– پارتی دادی کوردستان

– پارتی دیموکراتی کوردستان – سوریا

– بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

۲۱ – ۱۲ – ۲۰۲۰ زایینی

هۆشیار وەیسی: گەلی کورد پێویستی بە کۆدەنگی، ئاشتەوایی ناوخۆیی و سازکردنی بەرەیەکی نەتەوەیی هەیە.

0

هۆشیار وەیسی وتەبێژ و ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

نەتەوەی کورد پێویستی بە کۆدەنگی، هاودەنگی و ئاشتەوایی ناوخۆیی هەیە. ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە مێژووی چ کۆن و چ سەردەمی گەلی کورد بدەینەوە باش بۆمان دەردەکەوێ کە دوژمنانمان،بە کەڵک وەرگرتن لە ناتەبایی نێو ڕیزەکانی خۆمان پلانیان بۆ دژایەتیکرنمان داڕشتووە و ئێستاش هەر وا بەردەوامن.

لە هەلومەرجی ئەمڕۆ دا دوو دوژمنی سەرەکیی گەلی کورد،واتە ئێران و تورکیە کە هەردووکیان خۆیان وەک زلهێز و دەمڕاستی ناوچەکە پێناسە دەکەن، بە شێوەی جۆراوجۆر خەریکی پیلان داڕێژین، ئێران لە لایەک بە ئاژاوە نانەوە و پاڵپشتیکردن لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی باشووری کوردستان و لە لایەکی دیکەوە بە هاندانی بەغدا بۆ بڕینی بڕە بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان و دنە دانی بەغدا بۆ ڕێکنەکەوتن لە گەڵ نوێنەرانی باشووری کوردستان، لە هەوڵی لەباربردنی دێموکراسی لە هەرێمی کوردستان دایە.

هاوکات تورکیە،بە پلانێک کە سیستماتیک و بەرنامە بۆ ذاڕێژراوە خەریکی هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوخۆیی کورد بە کوردە و چەخماخە ئاگر بۆ هەڵایسانی شەڕی براکوژی لێدەدا،چونکە تورکیە لەوە تێگەیشتووە کە کورد لە ئاستی دنیای دەرەوە خەریکە پێ دەگرێ و وڵاتان دان بە پرسی کورد دادەنێن و هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو.

تورکیە هەوڵی ناوزڕاندنی کورد دەدا و دەیهەوێ لەو ڕێگەیەوە ڕێگە بۆ دەستێوەردان و هێنانی سوپای درندە و داگیرکەری تورک بۆ ناو خاکی کوردستان خۆش بکا و بە پاساو هێنانەوە لە ژێر ناوی شەڕ بە دژی گریلا و شەڕڤان و بە بیانووی پاراستنی تورکمانەکان گەرەکیەتی کەرکووک و بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان داگیر و وێران بکا.

لەو دۆخە هەستیار و چارەنووسسازە بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا دووبەرەکی و چەند بەرەکی بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش نەگرێتەوە پێویستیی بە کۆنگرە یا ناوەند و بەرەیەکی نەتەوەیی هەیە هەڵبەت ئەوە نە تەنیا بۆ ڕؤژهەڵات بەڵکوو بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستیەکی هەنووکەییە.

٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێ.

0

لە مێژووی کۆنەوە تاکوو ئەمڕۆ ، سەرجەم دەوڵەت و نەتەوەکان بە ئاڵاکەیانەوە دەناسرێنەوە
و ئاڵا یەکێکە لە هێما پیرۆزەکانی هەر نەتەوەیەک.


ئاڵای چوار ڕەنگ و خۆرنیشانی کوردستان، ئاماژەیە بۆ بە ئامانج گەیشتنی ،گەشەسەندن و
ئاوەدانی،خەبات و شۆڕش،سەربەستی و سەربەخۆیی.


ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕێز لە هێما نەتەوەییەکانمان دەگرین و
لەو ڕؤژە دا سوێند بە ئاڵا و خاک و نیشتمان و نەتەوەکەمان دەخۆین و پەیمان نوێ
دەکەینەوە تا گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین.


خاک،نەتەوە، سەربەخۆیی،ئاڵا و کوردستان، دروشم و ئامانجی هەمیشەییمانە و لە لامان
پیرۆزن.


لەو ڕۆژە دا سڵاو دەنێرین بۆ ڕێگە و ڕێباز و گیانی شەهیدانی ڕێبەر، پێشەوا قازی محەممەد،
یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان و سمایل ئاغای سمکۆی شکاک باوکی ناسیۆنالیسمی کورد.
شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان.


پڕ ڕێبوار و بەردەوام بێ ڕێگەی هەموو شەهیدانی کوردستان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

پەنجەکانی هەڵۆ، هێمای سەربەخۆیی

0

پەنجەکانی هەڵۆ، هێمای سەربەخۆییئێمەی کوردی سەربەخۆییخواز پێویستیمان بە هێمایەک هەیە کە هەم کوردستانیبوون و هەم نەتەوەیی بوون و سەربەخۆییخوازیمان نیشان بدالە مەوبەدوا ئێمە وەک سەربەخۆییخواز بەم شێوەیە پەنجەکانمان وەک پەنجەکانیهەڵۆکانی کوردستان بەرز دەکەینەوە.ئەمە لە مەو بە دوا دەکەینە هێمای سەربەخۆییخوازیئەمە هێمای هەموو سەربەخۆییخوازنە نەک تەنیا یەک حیزب و لایەن

کورتە وەڵامێک بە قسەکانی تیرۆریستی ئێرانی و نوێنەری ڕژیم لە بریتانیا حەمید بەعیدی نژاد

0

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە: زامدار ڕۆژهەڵاتی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان :

ماوەیەکە فارسە شۆڤێنیستەکان هێرش دەکەنە سەر بەڕێز کاک جەماڵ پوورکەریم ڕێبەری کاریزماتیکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

دوژمنانی کورد پێویستە باش بزانن کاک جەماڵ درێژەدەری ڕێگای ڕێبەرانی شەهید سمایل ئاغای سمکۆ و پێشەوا قازی محەممەد و شێخ مەحموود حەفید و شێخ سەعید پیران و …… سەربەخۆییخوازی کوردە و قسەکان و ویست و داخوازییە ڕەواکانی کاک جەماڵ هەڵقوڵاوی فکر و هزری تاک بە تاکی نەتەوەی کورد بە تایبەت لاوی ئەوڕۆی کوردستانە و بە دڵنیایی لاوانی کوردستان تا گەیشتن بە ئامانج یانی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و وەدەرنانی داگیرکەران لە وڵاتمان پشتیوانی لە بەڕێز کاک جەماڵ پوورکەریم دەکەین و گیان بەخت کردن لە ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە شانازی دەزانین و هەر بۆیە قسە ناڕەواکانی ئیوەی دوژمن نە تەنیا دڵساردمان ناکاتەوە بەڵکۆ پێمان دەسەلمێنێ کە ڕێگای دروستمان گرتۆتە
بەر کەوا دوژمنانمان هێناوەتە لەرزە

پەیامێک بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە پەیام بۆ دانیشتوانی ئوستانەکانی ئیلام، کرماشان،لوڕستان ،ورمی،سنە و خوراسانی باکوور

0

هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و بنیات نانی دەوڵەت و حکوومەتی کوردستان لێدەدا وەرن با پێکەوە دەست بدەینە دەستی یەک و گوڕ و تین و هێز بدەین بە خەبات بە دژی داگیرکەری ئێرانی  .

خوشک و برایانی دەروەست و نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان،

بە ئەندام بوونتان  لە ریزی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، بە دوژمنانی خاک و نیشتمان کوردستان بڵێن: نەتەوەی کورد، نە ئێرانییە، نە عێڕآقی و سووری و نە تورکیەیی، بەڵکوو کورد تەنیا کوردە و کوردستانییە و خاک و جوغڕافیا و نیشتمانمان خاکی پیرۆزی کوردستانە و جێگەی داگیرکەری نابێتەوە و درەنگ یا زوو پێتان چۆڵ دەکەین .

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشنیاری پێکهێنانی بەرە یا ناوەندێک بۆ سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا

0

پێکهێنانی بەرە یان ناوەندێکی  سەربەخۆییخوازی گرینگێکی حاشا هەڵنەگر و زەروورەت و پێویستییەکی هەنووکەییە.

لە هەلومەرجێکدا کە گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەتی بە خێرایی ئاڵووگۆڕیان بە سەر دادێ و گۆڕانکارییەکان بە خێرایی  تێپەڕ دەبن، هەوڵدان بۆ پێکهێنان و سازکردنی بەرە یان ناوەندێکی نەتەوەیی بۆ لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستییەکی هەنووکەییە.

هەلومەرجی هەستیاری ئەمڕۆیی وا دەخوازێ کە هێز و لایەنە کوردستانیەکان لە دەوری یەک پلاتفۆڕمی هاوبەش بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی کۆببنەوە و خالی هاوبەش ببێتە بنەمای پێکەوە کار کردن و کۆبوونەوە لە دەوری یەک مێز و یەک بەرەی نیشتمانی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بۆ ئەو مەبەستەش  پێویستە هەموو لایەنە سەربەخۆییخوازەکان پێکەوە دانیشتنی لە سەر بکەن چونکە بەرە بە تەنیا  بە دوو لایەن و یەک لایەنە پێک نایە، ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ئامادەیەن و هیوادارین سەرجەم لایەنەکانی تریش کە هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرانبەر پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن ئامادەییان هەبێ و وەڵامی ئەرێنی بەم داواکارییە بدەنەوە و چیتر ئەو پرسە پشتگوێ نەخرێ.

بێشک یەکڕیزی و پتەو کردنی ناو ماڵی کورد و سەربەخۆییخوازن ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و  لەو پێوەندییە دا ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین کە سەرجەم لایەنە کوردستانییە سەربەخۆییخوازەکان بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بانگهێشت بکەین.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١ی دێسامبری ٢٠٢٠ی زایینی

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی

١١ی ئازەری ١٣٩٩ی هەتاوی

نێردراوە بۆ  :

پارتی ئازادیی کوردستان

پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان

بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان

پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان

تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی کوردستان

شووڕای هاوپشتی لە خەڵکی کوردستان