قەیرانی ئاو داتەپینی زەوی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە

0
1128

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، قەیرانی کەم ئاوی ویشک بوونی رووبار و کانیاوەکان، هەڵکەندنی سەدان بیر”چا” لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بووەتە هۆی مەترسییەکی گەورە بۆ دا تەپینی زەوی لە کوردستاندا.

بە هۆی داتەپینی زەوی لە گوندی داشبەندی بۆکان لە زەوییەکی کشتوکال قوڵەکەیەک پەیدا بووە کە ئەستوورایی زارکی قوڵکەکە ١٠٠ میتر و قوڵاییەکەی ٨میترە، کە خەڵک دانشتوانی ئەو ناوچەیەی تۆشی دڵە راوکێ کردووە.

دیاردەی داتەپینی زەویی بە شێوەی سازبوونی قوڵکەی لە ناکاو لە ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر باو بووە بەڵام ئەوە یەکەم جار لە کوردستان ئەو دیاردەیە دەبیندرێ کارناسانی زەوی ناسی هۆکاری ئەو دیاردەیە بۆ قەیرانی ئاو و لێدکانی لە رێژەبەدەی بیر، نەبوونی پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە دەگەرێنەوە.

گوندی داشبەند لە گوێی چۆمی تەتەهوو هەڵکەوتووە دەکەویتە نێوان بۆکان، میاندواو و لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی هەڵگرتنی خیز(زیخ) لە رادەبەدە لە بەستێنی چۆمی تەتەهوو لەلایان خەڵک و کۆمپانییەکانی سەر بە سپای پاسداران بەستێنی چۆمی تەتەهوو تێکچووە و ساڵانە سەرەرایی ئەوەی زۆر درنگ ئەو چۆمە دەژێتەوە دەیان گۆم کە پێشتوو وەک شوێنێک بۆ راگرتنی ئاو لە بەستێنی ئەو چۆمەدا هەبوون ئێستا نەماون و لە هاویناندا ویشک دەکەن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی بیرەکان دەروپشتی ئەو چۆمە هەموو ساڵێک بۆ ئەوەی ئاوی پێویستان هەبێت دیسان لێبدرێنەوە و قوڵتر بکرێن سەرەڕایی ئەوە بە هۆی نەبوونی هیچ چاوەدێرییەک خەڵک لە قەراغی چۆمەکەدا دەیان بیریان لێداوە و ئەوەش خاکی ئەو شوێنەی بە تەواوی وشک کردووە.

چۆمی تەتەهوو چۆمێکی وەرزییە بە فارسی چۆمی سیمینەی پێدەلێن لە زمانی کوردییدا بەش بەش ناوی جیای هەیە، چۆمێکی دریژە و لە کوێستانەکانی نێوان سەردەشت و بۆکان سەرچاوە دەگریت و بەقەراغ شاری بۆکان و میاندوا تێدەپەرێت دەرژێتە گۆلی ورمێوە.