پەیامی پەپوولە ئاشتی خوازەکان و مناڵە ژینگەپارێزەکانی کورد بۆ جیهان بە زمانی شێعر.

0
1534

ژینگەوان، گرنگیدان بەمنداڵان ئەرکە لە سەر هەر تاکێکی کورد بە تایبەت دایکان و باوکان بۆ پێگەیانی منداڵە چاوگەشەکانی کوردستانەکەمان کە بە خۆشیەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان شاهێدی ئەو بەروو پێش چوونەین جەگە لەوە کە تا ئاستێکی زۆر باش ئەو فەرهەنگە لە ناو دڵی هەر تاکێکی کورددا جێ کەوتووە ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ بەروو باشتر بوونیش دەروات.

هەڵبەت لەم ناوەشدا نابێ ئەنجۆمەنە خەڵکییەکان ڕۆڵێکی زۆر باشیان گێراوە ڕۆژانە شاهێدی ئەوەین کە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان تەنانەت بەبێ کەمتەرین یارمەتی ناوندەکانی حکومەت ڕۆژانە ئەم ئەرکە نیشتمانیە بە جێ دێنن، هەر ئەوەش وایی کردووە کە خەڵک ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ زۆرتر هەست بە بەرپرسیارەتی بکات.

ئەم کۆرتە فیلمە کە ئێستا لە بەر دەستی ئەوەی بەرێزدایە بەشێکی چووکە لە چالاکییەکانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژینی شاری بانەیە کە ڕۆژانە لە شاری بانە گۆندەکانی دەروبەری بەرێوەیان دەبات.