مانۆری نیزامی هیزەکانی رژیم سووتانی دەیان هێکتار لە دراستانەکانی مەریوانی لێکەوتەوە/ڕاپۆرت

0
1000

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ساڵانە بە هۆی مانۆرە نیزامیەکانی رژیم لە ناوچە کوردنشینەکان بە سەدان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ئاگردا دەسووتێ.

رۆژی یەکشەممە ڕیکەوتی 14ی خەرمانانی 1395هەتاوەی
بە هۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی پادگانی ارتشی مەریوان ئاگر بر دەرایە دارستانەکانی پشت ئەو پادگانە کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە درێژەی هەیە.

خاڵی جیگای سەرنج ئەوەیە کە هاوکات لەگەڵ ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی پشت پادگان ئاگر لە چەند شۆێنی جیاجیا لە دارستانەکانی مەریوان بەردرا، کە بریتین لە دارستانی نزیک گۆندی نژمار، گۆنی مووسک، دەورووبەری گۆندی سلسێ گەورە و چووکە چاوک کە تا ئێستاش بەردەوامە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە پیوندیەدا رایگەیاند، ئەمە یەکەم جار نییە کە پادگانی ئەرتش ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەدات، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەو کارە قیزەونەیان ئەنجام داوە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە درێژەدا وتی، لەم ئاگرکەوتنەوە کە تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە زیاتر لە ۳۰۰هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتاوە، خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە هیچ ناوندێکی حکومەتی لە کۆژانەوەی ئەم ئاگرەدا کە بە وتەی چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە و بە شاهدی خەڵکی ئەو شۆێنە تەنانەت پشت راست کردنەوە سەربازانی ئەو پادگانە هۆکاری سەرەکی ئەم ئاگرتێبەردانە خۆدی هێزەکانی حکومەت بوون.

جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی ژینگە دۆستی شاری مەریوان ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە سەرتایی ئەم ئاگرکەوتنەوە خەریکی کۆژانەوەی ئاگرناوچەکەن کە تا ئێستا تەنیا ئاگری گۆندی نژمار هەروەها دارستانەکانی سلسێ و گۆندی مووسکی کۆنتڕۆڵ کراوە، بە وتەی شایەت حاڵان لە ئاگرکەوتنەوەکەی گۆندی مووسک زیاتر لە ۷۰هێکتار لە دارستانەکان ئەو ناوچە سووتاوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەرێوە بردنی مانۆرە نیزامیەکان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، رۆژانە جگە لەوەی کە زەرەروو زیانێکی قەرەبوو نەکراو لە سرووشتی کوردستان دەدات، زۆر جاریش بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی کوردستان، لە تازە تەرین مانۆری نیزامی هێزەکانی رژیم بۆ ناوچە سنۆریەکانی کوردستان چەندین کەس لە خەڵکی مەدەنی باشووری کوردستان بریندار بوون، خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە خەڵکی ئەو ناوچەدا.