کۆشتنی دەیان سەگ لەلایەن کەسانی سەر بە ناوەندە حکومیەکانی پارێزگایی کرماشان

0
1480

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ماوەی دوو شەی رابردوودا لە شاری کرماشان لەلایەن چەند کەسی چەکداری سەر بە ناوندە حکومەیەکانی رژیم دەستیان داوەتە کوشتن وتەقەکردن لە سەگەکانی ناوچەی چواری شارەوانی و ناوچەی دڵگوشای لەبلواری سەجاد ناوچەی ۴ ی شارەوانی وناوچەی دڵگوشا.

بەکوتەی شایەتحاڵان یەکێک لەوکەسانەی کەتەقەی لەسەگەکان کردووە، خۆی رایگەیاندووە کە لەلایەن دادستانی کرماشانەوە رێت پێدراوە وهەروەها شارەوانیش بێ ئاگابوونی خۆی لەمەر ئەم کارەساتە ڕاگەیاندووە.

لایەنگرانی مافی ئاژەڵان لە پارێزگایی کرماشان وێرای دەربرینی نارەزایەتی خۆیان لە هەمبەر ئەم جەنایەتەی هێزەکانی حکومەت لەو باوەرەدان کە پێک هێنانی ئازار وگەیاندنی خەساربەئاژەڵان نابەجێیە وبەتایبەت ئەوەیکە نابێ لەهەمبەر گەشەی ژیانی مرۆڤەکان دەسدرێژی بکرێتە سەرژیانی ئەوان. ئەوان لەوبڕوایەدان کەئاژەڵان خاوەنی مافی یاسایی وئەخلاقی دیاری کراون کە مافی خەسار وئازار نەدیتنیش دەگرێتەوە.

کوشتنی ئاژەڵە وێڵەکان بەچەک لەو بابەتە نایاساییانەیە کەهەردەم لەلایەن بەرپرسانی شارەوە دێتە کایەوە ولەنوێترین ڕووداوەکانی لەم چەشنە، لەشاری کرماشان وماوەی بەرێ لەشاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شایەتی کوشتنی بێ بەزەییانەی سەگە وێڵەکان بووین کەهەم نایاساییە وهەمیش بەچەشنێکی بێ بەزەییانە دێتە ئاراوە.