بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی شنە نۆژین لە شاری سنە و گرووپی شاخەوانانی سفید کوە لە شاری خۆرەم ئاوای پارێزگای لۆڕستان لە هەڵمەتێکی خۆسکدا چالاکی بەریی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد.
رۆژی هەینی ۲٦ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئەنجۆمەنی شنەی نۆژین لە شاری سنە لە بە هەڵمەتێکی خۆرسکدا، بە هاوکاری خەڵکی ژینگەپارێزی شاری سنە ناوچەی گەشتیاری حەفت ئاسیاویان لە زبڵوو خاشاک پاک کردەووە.
جێگای ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ خاوێن کردنەوە حەفت ئاسیاو لە ئاویەر سەرجەم دار نەمامەکانی ئەو شۆێنەیان ئاودان کرد، ئەنجۆمەنی شنە نۆژین لە سەرتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا چەندین هەڵمەتی هاوشێوە لە ناوچەی سنە بەرێوە بردووە، ئەندامانی ئەو رێکخراوە لە کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکان ناوچەی سنە ڕۆڵێکی بەر چاویان گێراوە.
هاوکات لە پارێزگای لۆڕستان لە گرووپی شاخەوانانی سفید کوە زاگرۆس کە بۆ شاخەوانی روویان لە تنگە هلت کردە بوو لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سەرجەم (تنگە هلت)ــیان لە زبڵوو خاشاک پاک کردەوە.