نوسەر؛مەلا عەلی سێڵاو

ان اللە جمیل ویحب الجمال.
کاتێک مرۆڤ باس لە ژینگە وپاراستنی ژینگە دەکات، ڕەنگە هەست بەوە بکات کە ژینگە لە ئەساسدا هەمان ڕەحەمی دایکە. لە ڕاستیدا خاوێن بوونی ڕەحەمی دایکیش هۆیەکە بۆ تەندروست بوونی مرۆڤ و دوور بوونەوە لە جۆرەها نەخۆشی.
کە واتە ژینکە وپاراستنی ئەو نەک هەر ئەرکێکی ڕەوشتی و سروشتییە بەڵکو لە هەمان کاتدا ئەرکێکی ئایینیش بە ئەژمار دێت، چوونکە خودای مەزن خوازیاری پاک وخاوێن ڕاگرتنی مرۆڤە هەم خۆی و هەمیش دەوروبەری. یەکێک لە خاڵە گرینگەکانی پاراستنی ژینگە نەزافەتە کە پێغەمبەری خودا بەم شێوەیە هانی باوەڕمەندانی داوە بە خاوێنڕاگرتنی خۆی و سروشت بە گشتی ودەفەرموێت،
قال رسول الله (صلي الله عليه وسلم ) 🙁 النظافة مِن الإيمان ) .وو حرص الرسول (ص) والدين الإسلامي على النظافة والمحافظة صحة كل مسلم ونظافته ، لما للنظافة من أهمية كبيرة وفضل كبير في الحفاظ على صحة الإنسان وحمايته من الأمراض وبقاء الإنسان مرتب وجميل حتى يرضى عن نفسه ويرضى عنه ربه والناس . النظافة عنوان كل شخص وكل بيت وكل دولة وكل حضارة ، فلا يوجد إنسان يتقبل أن يجلس ويتكلم أو يأكل مع شخص غير نظيف ؛ فالنظافة هي دليل على صحتك وصحة بيتك وصحة أي مكان يتم المحافظة فيه على النظافة بشكل عام . و تجلب النظافة الراحة النفسية للإنسان والشعور بالسعادة وذلك بعكس الإتساخ والقذارة فهي تجلب الأمراض والتعاسة والشعور بالإحباط دائماً ، لذلك يجب دائماً المحافظة على النظافة في كل مكان .
دیارە ئایین و ئیسلام بە تایبەتی بۆ تەندروست بوونی مرۆڤ لە هەر جۆرە نەخۆشییەک و مانەوەی مرۆڤایەتی بە سەر ساغی وسڵامەتی ئەمری بە پاک ڕگرتنی سروشت لە خۆت وناوماڵەوە بگرە تا کۆتایی.
لە ناوبردن و سووتان و کووشتنی گیان لەبەرانی کێوی و خۆماڵی لە ئیسلامدا حەرام کراوە بۆیەش ئیسلام کاتی ڕاو کردنی گیانلەبەرانی دیاری کردووە و لە هیندێک کاتیشدا حەرامی کردووە، بڕینی هەرجۆرە دارێک چ داری بەر بێت یان بێ بەر ئەگەر ببێتە هۆی تێکچوونی شیرازەی سروشت وژینگە نەهی کراوە، پیس کردن یاخود کوێر کردنەوەی هەر کانی وکانیاوێک ورووبارێک پێچەوانەی یاسای ئیسلامە، تا ئەو ئاستە لە کاتی شەر وکێشەشدا موسوڵمان ئەرکی سەر شانییەتی دارو دەوەن وکانی وکانیاوەکان کە هۆکاری بەقای مرۆڤایەتینە بپارێزێت.
کۆمەڵگایەکی خاوێن لە بووارە جۆراوجۆرەکاندا بە مانای شارەستانییەتدار بوونی ئەم کۆمەڵگایە دێت، بەخۆشییەوە وڵاتی ئێمە کوردستان وڵاتی گوڵ وگیاو ودارو درەخت و جۆرەها گیانلەبەرە، ئێمە وەک گەلێکی خاوەن شارستانییەت ئەرکی سەر شانمانە چ لە بوواری ئایینیەوە و چ لەبوواری ئەخلاقی وڕەوشتییەوە هەوڵی پاراستنی ژینگەی خۆمان بدەین و هەر تاکەو لە جێگای خۆی، خۆی بە بەرپرسی پاراستنی ئەم ژینگەیە بکات، کاتێک ئێمە لە سەیران و سەفەرداین دەبێت هەست بکەین ئەو شوێنەی کە بۆی دەچین هەمان ماڵی خۆمانە و هەوڵ بدەین خۆمان لە پیس کردنی ژینگە و سووتانی دار ودرەختەکان و گوێنی کوێستانەکان بپارێزین وهەروەها خەڵکیش هان بدەین بۆ پاراستنی، من دەڵێم شارستانییەتی هەر گەل ونەتەوەیەک بە بەرز ڕاگرتنی ژینگە و سروشتی نیشتمانەکەی دیارە! هیوادارم کوردستانی ڕەنگینمان هەمیشە ڕەنگین بێت و نموونەی جوانی و ڕەوشتی مرۆڤانە بێت.