چاندنی نەمام لە پارکی نەورۆزی پیرانشار

0
775

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمرۆ هەینی 21ی ڕەشەمە چالاکانی ژینگە پارێز لە شاری پیرانشار، دەیان نەمامیان چاند.
لەم چالاکییەدا کە لە پارکی گەشتیاری نەورۆزی پیرانشار بەڕێوەچوو، حەشیمەتێکی بەرچاو بەشدارییان کردبوو.
لەم چەند ساڵەدا بە هۆی ئەوەی کە ژینگەی کوردستان زۆرتر کراوەتە ئامانجی کاولکراییەکانی ناوەندە حکوومەتییەکان، چالاکییە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان بە شێوەیەکی سازمان دراو زۆرتر بوونە.
خەڵکی کوردستان پاراستنی ژینگە بە پاراستنی ژیانی خۆیان وەسف دەکەن و چالاکییەکانیان بە ئەرکی خۆیان دەزانن.